شەش شاخەوان لە بانە بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بەفربارینی توند لە بەرزاییەکانی هەفتەشی شاری بانە، شەش شاخەوان کە دوو شاخەوانی ژن بوون، کەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٨ی شوبات، دوای بەفربارینی توند لە بەرزاییەکانی هەفتەشی شاری بانە، شەش شاخەوانی خەڵکی بانە، بە ناوەکانی ڕوناک دانشمەند، شەهلا ڕەحمانی، کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەد نژاد، یاسا سادقی و عومەر عەبدوڵایی، کەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و گیانیان لەدەستدا.


دوێنێ تەرمی شەهلا ڕەحمانی و یاسا سادقی دۆزرایەوە و ئەمڕۆش ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە لە بەرزاییەکانی "هەفتەش"ی شاری بانە، تەرمی چوار شاخەوانی دیکەی ونبوو دۆزرایەوە.


ئەم شاخەوانانە لە ڕێگای گەڕانەوەیاندا تووشی هەرەسی بەفر بوون. لەم ڕووداوەدا چەند شاخەوانێکی دیکەش بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گوازراونەتەوە.