کاندیدە ژنەکان بۆ پەرلەمانی ئایسلەندا ڕێژەیەکی باش دەگرن
ژماردنی دەنگدانی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسلەندا ئاشکرایکرد کە ژنان لە کۆی ٦٣ کورسی پەرلەمان ٣٣ کورسییان بەدەستهێناوە، بەڵام لە ژماردنەوەی دەنگەکاندا ژمارەکە کەمیکرد.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسلەندا بەڕێوەچوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئەیلول ئاهەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەزۆرینەی ژن پیرۆز کرا.
لە ژماردنی سەرەتایی دەنگەکاندا ئەوە ڕوون بووەوە کاندیدە ژنەکان ٣٣ کورسییان بەدەستهێناوە لە کاتێکدا پەرلەمانی ئەو وڵاتە خاوەنی ٦٣ کورسیە.
چەند کاتژمێرێک دواتر دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان لە ڕۆژئاوای ئایسلەندا ئەنجامەکەی گۆڕی و کاندیدە ژنەکان کورسیەکانیان بۆ ٣٠ کورسی دابەزی، کە پێشتر لە دووەم هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئایسلەندا لە ساڵی ٢٠١٦، نزیکەی ٤٨٪ ی کۆی گشتی بوو، کە ئەوە بەرزترین ڕێژەیە بۆ ژنانی یاسادان لە ئەوروپا.