" جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی لە قەندیل، پەیامی سیاسیی و نەتەوەی لە خۆ دەگرێت "
ساڵانە هاوڵاتیان بە جۆش و خرۆشەوە بۆ یادکردنەوەی ٢١ی ئادار سەردانی بناری قەندیل دەکەن، نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی جیاوازتر بە هەزاران هاوڵاتی لە دوای پرسی ئاشتی سەردانی نەورۆزی ئەمساڵ دەکەن.

هێلین ئەحمەد
سلیمانی_ ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، ئاهەنگی گەورەی نەورۆزی کورد لە بناری قەندیل پیرۆز دەکرێت، لە ئێستادا ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووە، بانگەوازی هەموو گەلی کورد بە دروشمی " وەرن پێکەوە بە جۆشی نەورۆزی قەندیل خاوەنداری لە پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن، جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی لەگەڵ گەلی کورد و گەلانی زاگرۆز پیرۆزبکەین "، بە بەشداری هەزاران کەس و چەندین گروپی میوزیک و گۆرانیبێژان، هاوڵاتیان بە جۆش و خرۆش بۆ پەیامی ڕێبەری گەلی کورد " عەبدوڵا ئۆجەلان "، بەشداری نەورۆزی ئەمساڵ دەکەن.
" نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕێگەی پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کوردەوە پیرۆز دەکرێت "
تارا حسێن، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی قەندیل، باس لە ئامادەکارییەکانی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی لە بناری قەندیل دەکات، گەلی کورد ساڵانە لە لانکەی بەرخۆدانیی و لانکەی شۆڕشگێڕانەوە یادی ٢١ی ئادار لە بنارەکانی قەندیلەوە دەکەن، و دەڵێت:" گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە بەشداری لە نەورۆزی ئەمساڵدا دەکات، ئەمساڵ بە هۆکاری هەبوونی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد "عەبدوڵا ئۆجەلان"ەوە بەشداربوویەکی یەکجار زۆر سەردانی ئاهەنگی نەورۆز دەکەن. هاوڵاتیان لە تەواوی پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵاتەوە بەشداری دەکەن، ئاماددەکارییەکانی ئەمساڵ لە لایەن کۆمیتەی ئامادەکاریی نەورۆزی قەندیلەوە خۆی لە چەندین چالاکیدا دەبینێتەوە، هاوڵاتیان بە مۆڕاڵ و پڕ هەیەجان بەردەوامن لە خۆ تۆمارکردن بۆ سەردانی کردنی ناوچەکە. ئامادەکارییەکان ،پێکدێت لە چاوڕێژکردنی تەواوی ناوچەی ئاهەنگی نەورۆز، لە ڕێگەی تیپی میوزیک و چالاکی هونەری و پێشانگای کاری دەستی و کتێب بۆ ناوچەکە کراوە، هەروەها شوینەکانی مانەوە و پشودان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی شەو مانەوەی قەندیل ئامادەکاروە، پاشان ئامادەکاری باش بۆ شەوانی ٢٠-٢١ی ئادار لە قەندیل، بە ئامادەبوونی چەندین گروپی میوزیک و شەوچەرە ئەنجام دراوە، ئێوارە خوان بۆ تەواوی ڕۆژوان ئامادە دەکرێت، هەروەها گواستنەوەی سەیرانکەران بەبێ بەرامبەر لە ڕێگەی پاسەوە بۆ هاوڵاتیان ئامادە کراوە.
تارا حسێن، باس لەوەدەکات، پەیامی ڕێبەری گەلی کورد نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی پڕ لە هەیەجان کردووە، لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بە تایبەت باکووری کوردستان سەردانی بناری قەندیل دەکرێت، وتی: "ئامادەکارییەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە لە ١ی ئادارەوە دەستی پێکردووە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە چالاکی بەردەوامە، لە باکووری کوردستان هاوڵاتیان سەردانی باشووری کوردستان بۆ بەشداری نەورۆزی قەندیل دەکەن، لە باشووری کوردستاندا بە شێوازێکی سیستماتیک کار بۆ تواندنەوەی بۆنە کوردییەکان دەکرێت، هاوڵاتیان تەنها لە سەردانی کردنیان بۆ بناری قەندیل هەست بە کوردبوون و نەتەوایەتی دەکەن. سەرڕای نەگونجانی کەشووهەوای ناوچەکە و کەوتنە نێو مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەڵام ساڵانە ڕێژەی سەردانیکەران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەو نەورۆزەی لە قەندیلا بە شێوازێکی کوردانە بەڕێوەدەچێت، دەبێتە هۆی هاندانی هاوڵاتیان بۆ ساڵانی دیکە سەردانیکەر زیاتربێت. ئەو نەورۆزەی لە قەندیلدا پیرۆز دەکرێت، چەندین پەیامی تێدایە، نەورۆز پەیامیکی سیاسیی و نەتەوەیی کوردە، تێیدا پەیامی سیاسیی و نەتەوەی دەدرێت، هاوڵاتیانی کورد چەندێک ئاستی نەتەوایەتی و هۆشیاریان بەرز دەبێتەوە، ئەوەندە ئاستی بەشداریکردن لە نەورۆزی قەندیليش بەرزدەبێتەوە."
" پڕۆسەی ئاشتی بۆتە هۆکاری سەلامەتی هاوڵاتیان لە بناری قەندیلدا "
تارا حسێن، ئاماژەی بەوەشدا، لە ڕێگەی میدیاکانی چەواشەوە پڕوپاگەندەی مەترسیداری ناوچەکە دەکەن، بەڵام ئەمنییەت و ئاسایشی ناوچەکە وەک ساڵانی دیکە بە پارێزراوی دەمێنێتەوە، دەڵێت:"دەسەڵات پڕوپاگەندە بۆ مەترسی ناوچەکە دەکەن،بەڵام چەندین ساڵە هیچ مەترسیەک بۆسەر هاوڵاتیان دروست نەبووە، هاوڕێیان بە گیانی بەرخۆدانی تەواوی ناوچەکە دەپارێزن، هەروەها هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆتە هۆکاری ئەوەی هاوڵاتیان بەبێ هەبوونی دودڵی سەردانی بناری قەندیل بکەن، پێویستە ئێمەی کورد لە هەبوونی ئەو پڕوپاگەندانە تیبگەین و تێپەڕاندنیان بۆ بکەین، هەموو ساڵێک نەورۆزێکی بە جۆش و خرۆش ئەنجام دەدرێت، وەک کۆمیتەی ئامادەکار چاوەڕوانی بۆ پەیامی ڕێبەری گەڵی کورد " عەبدوڵا ئۆجەلان " پێشکەش بکرێت،دەکەین. هیوادارین بە ڕاستەوخۆ بەشداری بکرێت، بەڵام بە دڵنیایەوە لەڕێگەی نوسراوەوە پەیامی ڕێبەرەکەمان دەگاتە گوێی. ئامادە کاریی تەندروستی لە ڕێگەی دابینکردن ئەمبوڵانس و چەندین پزیشک کراوە، هاوڵاتیان بۆ مانەوەی شەوی ٢٠ی ئادار دەتوانن لە چادرەکان و ماڵی گوند نشینەکاندا پشوو بدەن، هەروەها چەندین گروپی میوزیک لە شەنگال و مەخموور و ناچەکانی دیکەی کوردستان بەشداری دەکەن."
تارا حسێن، لە کۆتاییدا بانگەوازی كرد و وتی: "لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە هاوڵاتیان دەتوانن کات و شوێنی پاسەکانیان بزانن، لە تەواوی شار و شارۆچکەکان بەشداری بکەن، لە ٢٠ی ئاداردا کاتژمێر ١٢ی پاشنیوەڕۆ لە شاری سلێمانی پاسەکان لە نزیک هۆشی تەوار چاوەڕێی میوانەکان دەکەن، لە ٢١ی ئاداریشدا لە هەمان شوێندا کاتژمێر ٦ی بەیانی بەڕێدەکەون بەرەو قەندیل.
سەردانیکردنی بناری قەندیل و گرتنی پاسەکان لە ڕێگەی ئەم پەیوەندیە تەلەفونیانەوە دەکرێت:
سلێمانی
٠٧٨٦٦١٣٥٣٢٠
ڕانیە
٠٧٧٨٠٨٦٧١٩٢
٠٧٥٠٧٣٠٦٢٢٦
كەلار
٠٧٧٣٨٧٣٩٤١٢
بازیان و تەكیە
٠٧٧٣٠٠٨٤١٤٤
كەركووك
٠٧٧٥٢٢٤١٤٢٠
چەمچەماڵ
٠٧٧٣٩٧٦٨١٥٨
كۆیە
٠٧٧٠٢٣٢٨٧٦٦
هەولێر
٠٧٥٠٧٦٨٨٤٨٢