هەزاران منداڵی هیندستان بەهۆی کۆرۆناوە دایک و باوکیان لەدەست دەدەن

بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆناوە هەزاران منداڵی هیندی بەهۆی لەدەستدانی دایک و باوکیانەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان ناچاری کارکردن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بڵاوبونەوەی فایرۆسی کۆڤید-١٩ بەشێوەیەکی چڕ و بەربڵاو لە هیندستان لەم چەند مانگەی دواییدا بووە هۆی مردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی وڵاتەکە، بووە هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ژیانی خێزانەکان و هەزاران منداڵی بێ دایک و باوک کرد، ئەم تراژیدیایە منداڵانی ناچارکرد بێنە شەقامەکان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیان و خوشک و براکانیان و ڕووبەڕووی سەختییەکان ببنەوە.

 

شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، کە شارەزایان دەڵێن ڤایرۆسە بڵاوبووەکە کۆرۆنایە، ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار حاڵەتی توشبوونیان تۆمار کردووە، بەو هۆیەوە ملیۆنان کەس ژیانیان لەدەستداوە و بوونەتە قوربانی، شەپۆلی فراوانی ڤایرۆسەکە ئەوەندە توند بوو، بووە هۆی کەمی ئاسانکاری پزیشکی، لەوانە کەپسولی ئۆکسجین و ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا ڕووی لە زیادبوون کرد.

 

خێزانە ڕزگار بووەکان لە ڤایرۆسەکە ئێستا بە ژێانێکی سەختدا تێدەپەڕن بەهۆی خەمی لەدەستدانی ئازیزەکانیان و نەبوونی بژێوی ژیانیان، قوربانیە سەرەکییەکانی ئەم تراژیدیایە ئەو منداڵانەن بە لەدەستدانی دایک و باوکیان لە شۆکدان و دەبێت بە تەمەنێکی کەمەوە بەرپرسیارێتی ژیانی خۆیان و خوشک و براکانیان بگرنە ئەستۆ.

 

ت.پ