حیجابی زۆرەملێ لە قوتابخانەکانی ئەندەنوسیا قەدەغەکرا

حکومەتی ئەندەنوسیا یاسای قەدەغەکردنی حیجابی زۆرەملێی بۆ قوتابخانە گشتییەکانی وڵاتەکەی دەکرد، بڕیاری دەرکردنی یاساکە لە کاتێکدا بوو هەوڵی داپۆشینی خوێندکارێکی مەسیحیان دەدا بە زۆرەملێ، ئەم ڕووداوەش بووە جێگەی مشتومڕ لە وڵاتدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شارۆچکەی پادانگی سەر بە پارێزگای سوماترا، خوێندکارێکی مەسیحی ناچارکرا ببێتە موسوڵمان، ئەمەش مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی ئەوەی ڕاپۆرتێکی AFP ئەندەنوسیا ڕێنمای حیجاب کردنی زۆرەملێ لە قوتابخانە گشتیەکاندا لابدات.

نوئیم ماکارم وەزیری پەروەردە و ڕۆشنبیری ئەندەنوسیا ڕۆژی چوارشەممە ٣ی شوبات ڕایگەیاند، ئەو قوتابخانانەی کە پابەند نەبن بە بڕیارەکەوە ئەوا بایکۆت دەکرێن، گوتیشی "داپۆشینی قوتابییەکان هەڵبژاردەیەکی تاکەکەسییە و  قوتابخانەکان ناتوانن بیکەنە زۆرەملێ".

ئەندەنوسیا یەکێکە لە وڵاتە ئیسلامییەکان  و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٧٠ ملیۆن و ٪٩٠ موسڵمانە و لە ٪١٠ ی لە ئایینەکانی دیکە پێکدێت.

 

ت.پ