"هیچ هۆکارێک نییە کە عێراق بکشێتەوە لە پەیماننامەی ڕۆما بۆ زیانلێکەوتوان"

لە ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی چەند داواكارییەك خرایەڕوو، باخان عەبدولڕەحمان، پارێزەر لە کۆمەڵەی قوربانیان وتی: لە ساڵیادی پەیماننامەی ڕۆمادا مەبەستمانە هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەی عێراق بخەینە ڕوو.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە- ٢٧ ساڵ پێش ئێستا و لە ١٧ی تەمموزی ١٩٩٨دا پەیماننامەی ڕۆما بڕیاری لەسەر دراوە و ١٣٩ وڵات واژۆیان لەسەر کردووە، عێراقیش لە ١٥ی شوباتی ٢٠٠٥ پەیوەست بووە بەو ڕێککەوتنەوە، بەڵام دوای دوو هەفتە بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک پاشەکشەی لەو پایماننامەیە کرد.

 

لە یادی ٢٧ سالەی ڕاگەیاندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی پەیماننامەی ڕۆما "icc" لە هەڵەبجە داوا لە عیراق و پەرلەمانی عێراق کرا کە ببنە ئەندام و لەو پەیماننامەیەو  لە کۆنگرەیەکدا چەند داواکاریەکیان خستەڕوو.
 

لەوبارەیەوە باخان عەبدولڕەحمان، پارێزەر لە کۆمەڵەی قوربانیان وتی: لە ساڵیادی پەیماننامەی ڕۆمادا
مەبەستمانە هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەی عێراق بخەینە ڕوو، ئەو لایەنانانە بخەینە ڕوو کە هیچ هۆکارێک
نابینینەوە تا بزانین عیراق بۆ لەم پەیماننامەیە کشاوەتەوە، بەڵام هەستاوە بە داخڵ بوون و بەلام واژؤی نەکردووە، بۆیە
ئێمە هەول دەدەین فشار دروست بکەین بۆ ئەوەی عێراق، پابەند بێت بە ڕێککەوتنامەکە بۆ ئەوەی ماف و دەسکەوت
بگەڕێتەوە بۆ ئەوکەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووەو لە ڕابردوودا چی رویداوە دووبارە نەبێتەوە.

 

پارێزەر باخان ئەوەشیخستەڕوو، هەر کەسێک واژۆی ئەم پەیماننامەیە بکات مافو دەسکەوتیان بەردەست دەبێت و
گرنتییەکە بۆ ئەوەی دووبارە ئەو نەهامەتیانەیان بەسەر نەیەتەوە. هەروەها قەرەبوکردنەوەی مادی و مەعنەوی زیانلیکەوتوانان بکرێتەوە. 

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا داوا کرا: پەرلەمانی عیراق و حکومەتی هەریم کار لەسەر بە ئەندام بوون لەو پەیماننامەیە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبوی زیان لیکەوتوان بکریتەوە وە تاوانباران سزا بدرین و دادگای باڵای تاوان چالاک بکرێت و ئەوکەسانەی دەستیان هەبووە
لە تاوانەکان سزایان بدرێت.

 

دادگای ICC دادوەری دەکات بەسەر ئەم تاوانانەی خوارەوە، ئەگەر تاوانکەر لە دادگا و دادپەروەری نەتەوەیی بێ
پاراستن:
١. تاوانی قەتیاری ژنۆساید "genocide"
٢. تاوانی جنگ "war crimes"
٣. تاوانی دژایەتی بەرامبەر مرۆڤایەتی "crimes against humanity"
٤. تاوانی هێرشکردن "crime of aggression"

 

هەرێمی کوردستان و عێراق
عێراق پەیماننامەی ڕۆمای  پەسەند نەکردووە، وەک ئەوەی ببێت بە ئەندامیکی سەرەکیی، واتە بە فەرمی بەشدار نییە لە دادگای ICC، و دادگاکە ناتوانێت بە سەری تاوانەکان لە ناو عێراق دادوەری بکات، جگە لەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش "UNSC" بڕیارێکی تایبەتی بدات لەوبارەیەوە.

پەرلەمانی عیراق و حکومەتی هەریم کار لەسەر بە ئەندام بوون لەو پەیماننامەیە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبوی
زیان لیکەوتوان بکریتەوە وە تاوانباران سزا بدرین و دادگای باڵای تاوان چالاک بکرێت و ئەوکەسانەی دەستیان هەبووە
لە تاوانەکان سزایان بدرێت.

 

دادگای ICC دادوەری دەکات بەسەر ئەم تاوانانەی خوارەوە، ئەگەر تاوانکەر لە دادگا و دادپەروەری نەتەوەیی بێ
پاراستن:
١. تاوانی قەتیاری ژنۆساید "genocide"
٢. تاوانی جنگ "war crimes"
٣. تاوانی دژایەتی بەرامبەر مرۆڤایەتی "crimes against humanity"
٤. تاوانی هێرشکردن "crime of aggression"

 

هەرێمی کوردستان و عێراق
عێراق پەیماننامەی ڕۆمای  پەسەند نەکردووە، وەک ئەوەی ببێت بە ئەندامیکی سەرەکیی، واتە بە فەرمی بەشدار نییە لە دادگای ICC، و دادگاکە ناتوانێت بە سەری تاوانەکان لە ناو عێراق دادوەری بکات، جگە لەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش "UNSC" بڕیارێکی تایبەتی بدات لەوبارەیەوە.