لە کەلار ژنێک لەسەر شەقام کوژرا
لە شارۆچکەی کەلار ژنێک بە ٨ گولـلە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٧ی تەمووز، ژنێک لە شارۆچکەی کەلاری سنوری ئیدارەی گەرمیان بە ٨ گولـلە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، تەرمەکەی لە ئێستادا ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی ئاژانسەکەمان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ تاوەکو ئەمڕۆ، ٢٣ ژن لە باشووری کوردستان کوژراون و ١٢ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، یەک ژنیش هەوڵی کوشتنی دراوە.