"هەوڵی زیندووکردنەوەی عەقڵیەتی داعش لە سووریا دەدەن"
ئامان غەربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی سووریای داهاتوو لە شاری حەسەکە، جەختی لەوە کردەوە کە عەقڵیەتی هەتەشە هەڕەشە لە سووریا دروست دەکات و داعش زیندوو دەکاتەوە.
تەسنیم ئەلساری
حەسەکە- لەو ناوچانەی سووریا کە چەتەکانی هەتەشە کۆنترۆڵی دەکەن، ڕووداو و تاوانەکان کە لە ژێر پەردەی "کردەوەی کەسی" ئەنجام دەدرێن، شتێکی نامۆ نین، لەوانە کوشتن، ڕفاندن، لێدان و ئەشکەنجەدان، لە هەمانکاتدا تاوان بەرامبەر پەیکەر و مەزهەب و شوێنە پیرۆزەکان ئەنجام دەدرێت، ئەم پێشێلکارییانە نیگەرانی کۆمەڵگە و بیروباوەڕی ئاشووری لێدەکەوێتەوە.
سووریا بە فرەچەشنی و دەوڵەمەندی کولتووری گەلەکەی بەناوبانگە، کە لە نەتەوە و ئایین و مەزهەبی جیاواز پێکهاتووە کە پێکەوە دەژین، ئەمەش لە مێژووی سووریادا بیندرا کە سامانی کۆمەڵایەتی لەناو خۆیدا بونیاد نابوو، بەداخەوە ئەم کەسانە هەمیشە لە نوێنەرایەتی و ئیرادەیان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا لە لایەن هێزە دەسەڵاتدارەکان کە ئیدارەی هەرێمیان بەڕێوە دەبرد دوور خرابوونەوە، لە عوسمانییەکانەوە تا داگیرکاری فەرەنسی و لە دوایین جاریش بنەماڵەی ئەسەد، تەنانەت ڕۆڵی ژنانیش پاش کۆتایی هاتنی ڕاپەڕینەکان سەرکوت کرا، ئەویش هاوشێوەی نازک عوبێد کە یەکێک بوو لەو شۆڕشگێڕانەی سەردەمی داگیرکاری فەرەنسا کە بەشداری شەڕی مەیسەلونەی کرد.
دوای ململانێکانی سووریا کە ١٤ ساڵ بەردەوام بوو و داڕمانی سیستمی سووریا، چەتەکانی هەتەشە سەرکردایەتی سووریایان گرتە ئەستۆ، ئەمەش ترسی لای سوورییەکان دروستکرد، چونکە هەتەشە عەقڵیەتی جیهادی پراکتیزە دەکات، هەروەها ڕۆڵی تەڤگەرەکانی ژنان کە بۆ گەیشتن بە ڕۆڵی خۆیان خەباتیان کردووە، تێکدەدات.
"هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی داعش لەڕێگەی چەتەکانی هەتەشەوە"
ئامان غەربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی سووریای داهاتوو لە شاری حەسەکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرنجی بۆ ترس و نیگەرانییەکانی گەلی سووریا بەهۆی سەرکردایەتی چەتەکانی هەتەشە ڕاکێشا و وتی: سەرکردایەتی سووریا لەلایەن چەتەکانی هەتەشە لەگەڵ پێکهاتەکانی سووریا لە ململانێدایە، دەسەڵاتی ئەوان هەڕەشەی دروستکردووە، چونکە عەقڵیەتی جیهادی بەرەوپێش دەبات و هەوڵ دەدات بیرۆکەی داعش لە سووریا زیندوو بکاتەوە، ڕووخانی ڕژێمی بەعس دوای ١٤ ساڵ شەڕ هەنگاوێکی باش بوو بۆ سووریای نوێ، بەڵام هاتنی چەتەکان بۆ سەرکردایەتی سووریا مەترسی زۆر دروست دەکات، هیوادارین سووریایەکی دیموکراسی کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ بگرێت بونیاد بنرێت، پێویستە ڕۆڵی ژنان لە بڕیاردان پەرەی پێبدرێت، ئەوەی ئێستا لە سوریا دەگوزەرێت پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی خەڵکە.
"سووریایەکی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەر بونیاد دەنێین"
ئیمانی غەربی جەختی لەوە کردەوە کە ژنان دەبێت بەرگری لە دەستکەوتەکانی خۆیان بکەن بەرامبەر بە عەقڵیەتی ئەوانەی دەسەڵاتدارن و وتیشی: ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پێشەنگایەتی شۆڕشیان کردووە، دەبێت ئەو دەستکەوتانە بپارێن کە لەم شۆڕشەدا بەدەستیان هێناوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا جارێکی تر ماف و ڕۆڵی ژنانی بەدەستهێنا، هەروەها پێویستە ژنانی سووریا لە ئەزموونی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا فێرببن، ئێمە لە پارتی سووریای داهاتوو هەمیشە هەوڵی بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەر دەدەین، کە هەموو گروپ و مەزهەبەکان لەخۆ بگرێت و و شوێنێک بۆ هاوڵاتیان لە پۆستی بڕیاردان دابمەزرێنێت.
"ئێمە دژی مرۆڤ نین، دژی ئەم عەقڵیەتەین"
ئەو عەقڵیەتەی کە کارگێڕی چەتەکانی هەتەشە بەدوایدا دەگەڕێت، دوور نییە لە عەقڵیەتی سیستمی پێشووی سووریا، ئەو عەقڵیەتەی کە ئێستا لە سووریا بەدوایدا دەگەڕێت، دوور نییە لە عەقڵیەتی سیستمی ئەسەد، لەگەڵ هەڵکردنی یەک ئاڵا و یەک دروشم و یەک حزب، هەر بۆیە خەڵک لە ڕژێمی ئەسەد یاخی بوون، ئێمە دژی ئەو کەسانە نین کە سووریا بەڕێوەدەبەن، دژی عەقڵیەتی کۆنەپەرستانەین.
"ئایشە دبس نوێنەرایەتی ژنانی سووریا ناکات"
ئیمان غەربی لێدوانەکانی ئایشە دبسی ڕەتکردەوە و وتی: لێدوانەکانی ئایشە دبس کە دەڵێت قبوڵی ناکات هەرکەسێک لەگەڵ بۆچوونەکانیدا ناکۆک بێت و بەشداریکردنی ژنان لە دەسەڵاتی دادوەریدا پەیوەستە بە نووسینی دەستووری نوێی سووریا و بەپێی یاسای ئیسلامی دەبێت، ئەو نوێنەرایەتی ژنانی سووریا ناکات، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زۆر بواری کۆمەڵایەتیدا دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە، هەروەها توانیویانە هاوسەنگییەک لە نێوان خێزانەکانیان و خەباتیان بۆ گەیشتن بە ئازادی خۆیان دروست بکەن.
"خەبات دژی عەقڵیەتی کۆیلە گەشە دەکات"
ئیمان غەربی وتی: پێویستە جارێکی تر بە وردی ئەو کەسانەی سووریا بەڕێوە دەبەن بخرێنە بەر لێکۆڵینەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە سەرکردایەتی سووریا دەکەن و دەستووری نوێی سووریا دەنوسن، ئێمەی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەرگیز کۆیلایەتی قبوڵ ناکەین و خەبات و بەرخۆدانمان لە دژی عەقڵیەتی کۆیلەکردنی ژنان زیاد دەکەین.