هۆنراوەکەی ڕێبەر بۆ منداڵان بەشێوازی ئەنیمەیشن کرا بە ڤیدیۆکلیپ

لەلایەن کۆمەڵەی هونەری ئازادیی ئەورووپاوە، ڤیدیۆکلیپێک کە بە شێوازی ئەنیمەیشن ئامادە کراوە، بۆ هۆنراوەی "بۆ هەموو منداڵان" کە ڕێبەری گەلی کورد بۆ منداڵانی نووسیبوو، بڵاو کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو هۆنراوەیەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵییەوە بۆ منداڵانی نووسی و بە ناوی “بۆ هەموو منداڵان”ـەوە بڵاو کرایەوە، لەلایەن کۆمەڵەی هونەری ئازادیی ئەورووپاوە، بەشێوەی ئەنیمەیشن کرا بە ڤیدیۆکلیپ و بۆ ڕای گشتیی بڵاو کرایەوە.

 

لەلایەن هونەرمەند زیلان دێرسیمەوە خوێندراوەتەوە و لەلایەن موراد یاپشتیران و سەرحەد هولاکۆوە کاری موزیک و دابەشکاری دەنگی بۆ کراوە و ئەنیمەیشنی ڤیدیۆکلیپەکەش لەلایەن چەکدار فارقینەوە ئامادە کراوە، بۆ یەکەم جار ڤیدیۆ کلیپەکە لەسەر کەناڵی مەد موزیک و کەناڵی یوتوبی کۆمەڵەی هونەری ئازادیی ئەورووپا بڵاو کرایەوە.