بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕقاوی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد هەڵمەتێکی واژۆکردن دەستپێدەکات
لەگەڵ پەرەسەندنی قسەی ڕق و توندڕەوی لە سووریا، یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕقاوی و بەرەوپێشبردنی ئەخلاقی ڕاگەیاندن دەستپێکرد.

شیرین محەمەد
قامیشلۆ-لە ٢٢ی تەمووز، یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵمەتێکی واژۆکردنی بە ئامانجی بەهێزکردنی پابەندبوونی کارمەندانی ڕاگەیاندن دەستپێکرد، ئەم هەڵمەتە لە بەرپرسیارێتی ڕاگەیاندنەکانەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان و بەرەوپێشبردنی کولتوری گفتوگۆ و پێکەوەژیان، لە نێوان پەرەسەندنی قسەی ڕقاوی و توندڕەوی لە سووریا.
لەو چوارچێوەیەدا ئەڤین ئیبراهیم، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد وتی: ڕاگەیاندنی ئازاد پایەیەکی بنەڕەتییە لە پاراستن و پێشخستنی کۆمەڵگەدا، نوێنەرایەتی دەنگ و ویژدانی هاوڵاتیان دەکات، لەڕێگەی گەیاندنی ڕاستییەکان و کارپێکردنی ڕەخنەی بونیادنەرەوە بەشدارە لە ڕێنماییکردن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، وتی: ڕاگەیاندن دەتوانێت کۆمەڵگە بونیاد بنێت و لەناویان ببات، بۆیە زۆر گرنگە بزانین چۆن ڕاگەیاندن بەکاردەهێنرێت، چونکە یەکێکە لە بوارە هەستیارەکان.
سەبارەت بە ڕوماڵی ڕاگەیاندنی ئەو هێرش و پێکدادانانەی کە لە هەردوو کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا ڕوویدا، ڕوونیکردەوە کە ڕاگەیاندنی ئازاد ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە گەیاندنی ڕووداوە مەیدانییەکان و ڕوونکردنەوەیان بۆ بۆچوونی گشتی، بەو پێیەی پەیوەندییەکە لە نێوان ڕاستی و دەنگی کۆمەڵگەدایە، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی شاری سوەیدا، ڕاگەیاندنی ئازاد بەبێ پچڕان درێژە بە کارەکانی خۆی داوە، سەرپێچی لە ئاڵەنگاریەکان و هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتەکان بە درێژایی کاتژمێر بۆ گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیانی ئەوێ بە تەواوەتی، لەبەرامبەردا دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە سەر بە یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد نین سەریان هەڵداوە و کاردەکەن بۆ پەخشکردنی ئەو وتارانەی کە ڕق و کینە و دووبەرەکی لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی سووریادا بەرەوپێش دەبەن، ئەم هەڵمەتە چەواشەکارانە چەوساندنەوەی ڕاگەیاندنە بۆ خزمەتکردنی ناوەڕۆکە سیاسییە گوماناویەکانی ئاشکرا کردووە کە لەگەڵ ڕۆڵی ڕەسەنی خۆیدا وەک دەنگی گەل و ئامرازێک بۆ بونیادنانی لێکتێگەیشتن و هاودەنگی ناتەبایە.
ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی هەڵمەتە چەواشەکارییەکانەوە کە ڕاستییەکانیان شێواند و بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاندنی ساختە، شەڕی ناوخۆ سەریهەڵدا و هەڕەشە و پێشێلکارییەکانیش دژی هاوڵاتیانی سوەیدا زیادی کرد، لەگەڵ پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست کە هاندەری ناکۆکی و ڕق و کینە لەنێو هاوڵاتیاندا بوو، بەپێویستمان زانی کە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ لە سەرانسەری ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێبکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، واژۆ لە ژمارەیەکی زۆر لە پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن، چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕۆشنبیران و کەسایەتییە سەربەخۆکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە کوردستانیشەوە کۆکراونەتەوە، هەڵمەتەکە کە لە ٢٢ی تەمووزەوە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانجی پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانانەیە کە لەلایەن دوژمنانی دادپەروەری و دیموکراتیەوە داڕێژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامەکانی کەمپەینەکە دواتر بە شێوەیەک ڕادەگەیەنرێت کە هێشتا دیاری نەکراوە، بەو پێیەی میکانیزمی ڕاگەیاندنەکە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە بۆ دڵنیابوون لەوەی بە شێوەیەکی بیرکراوە و ڕێکخراو پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت، بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پاراستنی ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی گونجاوترین ڕێگە بۆ بڵاوکردنەوەی بەرفراوانی ئەنجامەکانی هەڵمەتەکە.
هەروەها داوای لە هەموو کەسایەتییە گشتیەکان و پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن کرد کە بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن، "بەیەکەوە، با دەنگی ڕاستی و دادپەروەری بین"، جەختی لەسەر پێویستی یەکگرتوویی پیشەییەکانی ڕاگەیاندن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پیلانانە کرد کە ڕاستییەکان دەکەنە ئامانج و ڕق لە نێوان گەلاندا دەچێنن.
"ڕاگەیاندنی ئازاد لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە"
ئەڤین ئیبراهیم جەختیشی لەوەکردەوە کە ڕاگەیاندن دەبێت ڕۆڵی ناوەکی خۆی لە گەیاندنی دەنگی ڕاستی بە کۆمەڵگەکان بپارێزێت، ڕاگەیاندنی ئازاد لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە و بەشدارییەکی بەرچاوی لە گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیانی سوەیدا دا کردووە، کە تووشی هەوڵی جینۆساید بوون، ڕاگەیاندنی ئازاد هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی دەنگی گەل و ڕاستی بێت و هەرکاتێک سەرکەوتوو بوو لەو کارەدا بەشدارییەکی بەرچاوی لە یەکخستنی گەلاندا کردووە.
هەروەها جەختی لە گرنگی پێشخستنی وتارێکی یەکگرتوو لە نێوان گەلی سووریادا کردەوە، وتی: ڕاگەیاندنی ئازاد دەبێت ئامرازێک بێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی و دیموکراتی، بۆ ئەوەی بتوانین سووریا بەرەو ئەو پەناگە ئارامەی دیموکراتی ببەین کە تامەزرۆییەتی، بەتایبەتی کە گەلی سووریا لە ساڵانی شۆڕشدا ئازارێکی زۆریان بەرکەوتووە و شایەنی ئەوەن کە چێژ لە ئازادی و دادپەروەری وەربگرن.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئەم هەڵمەتە لە کاتێکی گرینگدا دێت، کە پێویستی بە ڕاگەیاندنی بەرپرسیار هەیە کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی کۆمەڵگەی سووریا بێت و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆی بپارێزێت، هەڵمەتەکە بەنیازە ئەنجامەکانی خۆی و پلانەکانی داهاتووی دوای کۆتایی هاتنی ماوەی کۆکردنەوەی واژۆ ڕابگەیەنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕقاوی و پەروەردەکردنی ژینگەیەکی ڕاگەیاندنی لەسەر بنەمای ڕەوشت.