دوو هەزار کوژراو و ڕفاندن و بێسەروشوێنکردن؛ کارەساتێکی مرۆیی ڕووبەڕووی هاوڵاتیانی سوەیدا دەبێتەوە

لە ١٣ی تەمووزەوە شاری سوەیدا شایەتی پەرەسەندنێکی مەترسیداری توندی پێکدادانەکانی نێوان کوتلە ناوخۆییەکان و گروپە چەکدارەکانی سەر بە جیهادییەکانی هەتەشە بووە، دوو هەزار کوژراو و ڕفاندن و بێسەروشوێنکردن تۆمار کراوە.

سوەیدا

 

ئازارەکانی هاوڵاتیانی شاری سوەیدا لە سووریا لەگەڵ بەردەوامی پەرەسەندن و داڕمانی ئاگربەستی ناسکی سووریا خراپتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی هێرشکردنە سەر یەکترو پێکدادانی خوێناوی و لەسێدارەدانی پوختەوە ئاڵۆزتر دەبێت، کە ژمارەی کوژراوان لە ١٣ی تەمووزەوە بۆ نزیکەی دوو هەزار کەس بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا ژن و منداڵ، ئەمەش لە نەبوونی هیچ چاودێرییەک یان کردەوەیەک بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان.

 

سوەیدا شاهیدی لاپەڕەیەکی بێوێنەی خوێنڕشتنە، کە تێیدا سیماکانی شەڕ لەگەڵ تائیفەگەریدا تێکەڵاون، ترسیش لەگەڵ وازهێنان، لە نێوان پێکدادانی توندوتیژی نێوان کوتلە ناوخۆییەکان و گروپە چەکدارەکانی سەر بە هەتەشە، هێڵکارییەکانی کارەساتێکی مرۆیی لە ئارادایە و سێبەر بەسەر هەزاران قوربانی مەدەنیدا دروست دەکات، لە نێویاندا ئەو ژن و منداڵانەی لە ژێر بۆردووماندا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون لە نەبوونی هیچ گەرەنتییەک بۆ پاراستن، کارەساتەکە تەنیا بە ژمارەی کوژراو و بێسەروشوێنەکان سنووردار نییە؛ لە گوندە سووتاوەکان و ڕێگا داخراوەکان و دەموچاوی ئاوارەکانی شارێکدا کە لە باری ماندوێتیدا دەناڵێنن، دیارە. لە سوەیدا دا چیرۆکەکە لە نێوان جوگرافیای گەمارۆدان و ناسکی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان دەگۆڕێت، هاوار بۆ ناسنامە لە بەرامبەر پەراوێزخستن و هەڕەشە بوونیەکاندا نوێ دەبێتەوە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئاژانسەکەمان لە سوەیدا کەوتووە، ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە تۆپبارانی توندوتیژی و لەسێدارەدانی مەیدانی لێکەوتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێبکەوتەوە، کە لە کۆمەڵگەی دروزەکانەوە گەیشتە دوو هەزار کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو، تا ئێستا هیچ ئامارێکی ورد نییە، تا تەواوبوونی بەڵگەنامەکان، هەروەها دیارنەمان یان ڕفاندنی نزیکەی ٨٠ ژن و کچ لە شاری سوەیدا و گوندەکانی دەوروبەری بەڵگەدار کراوە.

 

شەڕ و پێکدادانەکان وێرانکارییەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و ٣١ گوند بەتەواوی یان بەشێکی وێران بوون و ماڵەکانیان سووتێنران و تاڵان کران، ئەو گوندانە بریتی بوون لە کناکر، ثعلە، سەمیع، تیرە، دور، دوویری، مزرەعە، وەلغا، ڕیما حازم، تەعارە، قەراسە، نەجران، حەران، لەبین، جەرین، داما، دێر داما، خەلخەڵە، ئوم حاراتین، مەتونا، خالیدیە، لاهثە، سوەیمرە، سورە کەبیرە، سورە سەغیرە، حزم، ذکیر، و قم، بەهۆی تەقەی قەناس بەدەستەکانەوە ڕێگاکانی بەرەو ئەو گوندانە بە داخراویی ماونەتەوە، ئەمەش ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی گرەپەکانی فریاگوزاری دەکات و ژماردنی قوربانییەکان قورس دەکات.

 

لەناو ئەم هەلومەرجەدا، هەرێم شایەتی شەپۆلێکی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ بووە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان لە گوندە زیانلێکەوتووەکان بەجێبهێڵن، بە مەبەستی گەڕان بەدوای سەلامەتی بەرەو شاری سوەیدا بەڕێبکەون، لە ئێستادا شارەکە لە فشاری مرۆیی زیاتردایە و کەمیی سەرچاوە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان زۆرە.

 

لە گوندەکانی وەک کناکر، ڕیما حازم و ئوم زەیتون، پێکدادان بەردەوامە، زۆرجار لە شێوەی "پێش و دواوە"، لە نێوان هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆنترۆڵکردنی سایلۆکانی گەنم لە ئوم زەیتون، هەنگاوێک وەک هەوڵێک بۆ سەپاندنی گەمارۆی شاری سوەیدا و بڕینی پێداویستییەکان سەیر دەکرێت.

 

هەروەها تێکهەڵچوونەکان زیانیان بە هێڵێکی کارەبا لە نزیک مسەیفەرە لە درعا گەیاند، لە ئەنجامدا کارەبای تەواو لە شارەکەدا پچڕانەوە.