هەڵمەتی واژۆ بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە

ڕۆزەلین کۆشان، ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی جەستەی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، دەستپێشخەری گەلی عەفرین-شەهبا لە ١٢ی شوبات بەیاننامەیەکی فەرمی دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

خەڵک بە پەرۆشی و ئارەزوویەکی زۆرەوە بەشداری هەڵمەتەکە دەکەن، ئەم هەڵمەتە نەک تەنها لە شەهبا بەڵکو لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخرا، دوای تەواوبوونی هەڵمەتەکە، ژمارەی واژۆکان وەک داواکاری خەڵک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەنێردرێن بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان.

 

ڕۆزەلین کۆشان، ئەندامی ئەنجومەنی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا، باسی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی کرد.

 

لە سەرەتای قسەکانیدا ڕۆزەلین کۆشان تیشکی خستە سەر هەڵمەتی واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: بە دروشمی "ئازادی جستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی واژۆ، هەروەها ئەم هەڵمەتە لە سەرانسەری شەهبا دەستیپێکرد، لەوانە ناوچەی شێراوا لەم هەڵمەتەدا، بە ماڵەکاندا دەگەڕێین و واژۆ کۆ دەکەینەوە.

 

"پێویستە سی پی تی بە ئەرکی خۆی هەستێت"

ڕۆزەلین کۆشان پشتڕاستی کردەوە ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکراونەتەوە و ئەم هەڵمەتە هێشتا لە شەهبا بەردەوامە و وتی: هەڵمەتەکەمان لە ناو گوند و گەڕەکەکان بەردەوامە، ئامانجمان بەم هەڵمەتە و ئەو چالاکییانەی ئەنجامی دەدەین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵیدایە و بەپێی تەمەن و یاسای جیهانی، پیاوێک کە ٧٠ ساڵی بەسەر بردووە نابێت لە زینداندا بمێنێتەوە، بەڵام جیهان و یاسا هەموویان کەڕ و لاڵن، ڕێکخراوی سی پی تی بەرپرسیارە لە تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ و دەبێت ئەرکەکانیشی جێبەجێ بکات.

 

"بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لەناو چالاکییدا دەبین"

ڕۆزەلین کۆشان ڕایگەیاند، هەمیشە بەشدار دەبن لە چالاکییەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و لە کۆتاییدا وتی: دوای کۆتایی هاتنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ، واژۆی ئەو کەسانە دەنێرین کە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان، ئەم هەڵمەتە لە هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش بەردەوامە. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە هەمیشە لەسەر شەقامەکان و چالاکییەکان دەبین هەتا ئەو کاتەی ئامانجەکانمان بەدی دەهێنین و ڕێبەر ئاپۆ لەنێوانماندا دەبینین.