ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە و ژنان

لە قامیشلۆ بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە و ژنان چالاکییەک ئەنجامدرا و تیایدا جەخت لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری کرا.

قامیشلۆ-

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ٨ی ئاداردا و لە بە دروشمی "بە ئیرادەی ئازادی ژنان، کۆتایی بە سیاسەتەکانی جینۆساید و داگیرکاری و گۆشەگیری دەهێنین"، ئەمڕۆ، ئەنجومەنی ژنان بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە قەزای جەزیرە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆڕێکی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان و ئەو لایەنانەی کە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئەو ماددە هۆشبەرانە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان دەدەن، ڕێکخست.

 

کۆڕەکە لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، کولیزر ئیبراهیم، پێشکەشکرا، لە کۆڕەکەدا باسیان لە ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە کرد، هەروەها چۆنیەتی ڕزگارکردنی کۆمەڵگە لە ماددە هۆشبەرەکان و بەرپرسیارێتی ژنان بەرامبەر بەو پرسە خستەڕوو.

 

بەهیە موڕاد، ئەندامی کارگێڕی ماڵی ژنان لە شاری قامیشلۆ ئاماژەی بەوەکرد،  ناوەندەکانی ماڵی ژنان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و پاراستنی ژنان لە کاریگەرییەکانی، وتیشی: ئەو پرسانەی لە ماڵی ژنان ئێمە چارەسەری دەکەین زۆرن.

 

ڕوونیشیکردەوە، لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە شەڕ هەیە، ماددە هۆشبەرەکان چەندین شێواز بەکاردەهێنن بۆ هەڵگیرسانی شەڕی تایبەت و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە، بەتایبەتیش کار دەکەنە سەر خەڵکی هەژار، وایان لێدەکەن ئالودەی ببن، دەڵێت: پێویستە دایکان و باوکان منداڵەکانیان پەروەردە بکەن لەسەر مەترسی ئەو کەرەستانە، یان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە ناو پەروەردەدا هۆشیاری بڵاوبکەنەوە.