دوای شەش ساڵ لە ئازادکردنی کۆبانێ

ئەمڕۆ شەش ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ئازادکردنی کۆبانێدا، لەم رۆژەدا هێزەکانی یەپەژە و یەپەگە توانییان بەسەر چەتەکانی داعشدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن و کۆبانێ ئازاد بکەن.

 

ناوەندی هەواڵ

لە ١٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش بە هاوکاری دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەیانویست شارەکە بە تەواوەتی داگیربکەن و خاپوری بکەن، هێزەکانی یەکینەی پاراستنی ژنان-یەپەژە و یەکینەی پاراستنی گەل-یەپەگە دوای گواستنەوەی هاوڵاتیانی شارەکە بۆ شوێنێکی ئارام، دەستیان کرد بە بەرگریکردن لە شارەکە.

هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمان و لەگەڵ هیزەکانی پێشمەرگەی باشوری کوردستان کە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمیی ٢٠١٤ بە کۆمەڵێک چەکی قورسەوە گەیشتنە کۆبانێ و شان بەشانی شەڕڤانان و گەریلا بەرگریان لە شارەکە کرد شەڕیان دژی چەتەکانی داعش دەستپێکرد.

 

شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشی ژنە

ئەو بەرگرییەی هێزەکانی یەپەژە و یەپەگە لە شارەکە بووە قارەمانیەتییەکی بێ وێنە، لە تەواوی میدیا جیهانییەکاندا دەنگدانەوەی لێکەوتەوە، ڕیکخستن بوونی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕیزەکانی یەپەژەدا ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە سەرکەوتنەکان لە کۆبانێدا، بەو هێز و توانای شەڕ و سەرکەوتنانەی بەدەستیان هێنا ژنانی شەڕڤان ناویان چووە مێژووە و شۆڕشی رۆژئاوا بە شۆڕشی ژن بە ناو کرا.

دوای ١٣٤ ڕۆژ لە شەڕ و بەرخۆدانی، لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ یەپەژە و یەپەگە توانییان شارەکە ئازاد بکەنەوە لەدەست چەتەکانی داعش، ئەگەرچی ئەو شەڕە بە سەرکەوتنی کورد کۆتایی پێهات و چەتەکانی داعش شکستیان هێنا، بەڵام وەک هەر شەڕێکی دیکە کورد بێ بەش نەبوو لە قوربانیدان، لە درێژەی شەڕەکەدا زیاتر لە شەش هەزار چەتەی داعش کوژران.

پێشمەرگەیەک کە لە باشووری کوردستانەوە بەشداری ئەو بەرخۆدانیەی کرد، ٤٠٠ گەریلا و شەڕڤان، ٣٠٠ خۆبەخش، ٢٦٢ هاووڵاتی مەدەنی و ٤٩ هاوڵاتی لە کاتی بەرگریدا گیانیان بەخت کرد.

هاوکات ٥٥٠ هاوڵاتی بریندا بوون، ٤٠٠ هەزار کەسی شارەکەش ئاوارەبوون.

 

کۆبانێ دوای ئازادکردنی

لە دەرئەنجامی ئەو شەڕەدا زیاتر ٪٨٠ ئەو شارە خاپوور بوو، بۆیە دوای ئازادکردنی دەستکرا بە سەرلەنوێ بنیادنانەوەی شارەکە، دوای شەش مانگ شار لە پاشماوەی جەنگ پاککرایەوە، ڕێگاکان و تۆڕی ئاو و کارەبا سەرلەنوێ دروستکرانەوە، پێنج سەد پارک دروستکران، ١١٤هەزار و ٨٠٣ مەتر زەوی بەسەر خەڵکدا دابەشکران و خوێندنگاکان نۆژەن کرانەوە و زانکۆ بنیادنرا، هاوڵاتیان گەڕانەوە شارەکانیان.

 

ت.پ