ئۆزبەکستان مردنی منداڵان بە شروبی کۆکەی هیندی دەبەستێتەوە

١٨ خوێندکار لە ئۆزبەکستان دوای خواردنەوەی شروبێکی کۆکە گیانیان لەدەستدا و وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەش ڕایگەیاندووە کە شروبێکی کۆکەی هیندی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ئۆزبەکستان ڕایگەیاندووە، کە ١٨ خوێندکار دوای ئەوەی شروبێکی کۆکەیان خواردەوە، کە لەلایەن مایریۆن بایۆتیک دروستکەری دەرمانی هیندی دروستکراوە، گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕاشیگەیاندووە، "دەرکەوت ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە، پێش ئەوەی بچنە چارەسەری نەخۆشخانە بۆ ماوەی دوو بۆ حەوت ڕۆژ و سێ بۆ چوار جار لە ڕۆژێکدا  تا نزیکی ٥ملم بەکارهێناوە"، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە گامبیا منداڵێک گیانی لەدەستدا و هۆکارەکەی شروبی کۆکە بوو، کە لەلایەن کۆمپانیا هیندییەکانی ترەوە دروستکراوە.

 

هیندستان سێیەکی دەرمانی جیهانی بەرهەم دەهێنێت کە زۆربەیان لە شێوەی دەرمانی گشتین، ئەم وڵاتە، ماڵی هەندێک لە خێراترین کۆمپانیا دەرمانسازەکانن، بە باشی وەک دەرمانسازی جیهانە و زۆربەی پێداویستییە پزیشکییەکانی ناوچە گەشەسەندووەکان کۆدەکاتەوە.

 

لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا سایتی هەواڵی Gazeta.uz بڵاویکردەوە کە دەسەڵاتدارانی ئۆزبەکستان لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە کردووە، کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ١٥ منداڵ لە ناوچەی سەمەرقەند گیانیان لەدەستدابێت.

 

لە ٢٦ی کانوونی یەکەم، سایتی هەواڵی Podrobno.uz بڵاویکردەوە کە ٢١ منداڵ-١٥یان لە خوار سێ ساڵەوە– چارەسەری بە پەلەی گورچیلەیان بۆ کراوە، کە گوایە بەهۆی شروبی کۆکەی هیندی تەندروستییان تێکچووە.

 

لە مانگی تشرینی یەکەم، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چوار شروبی کۆکەی دروستکراوی هیندستانی بە مردنی ٦٦ منداڵ بەهۆی گورچیلەوە لە گامبیا بەستەوە و ئاماژەی بەوەکرد، تاقیکردنەوەکان لەسەر نمونەکانی شروبەکە دەریانخست کە بڕێکی قبوڵنەکراوی ماددە ژەهراوییەکانی دیتێڵین گلیکول و ئیثیلین گلیکولیان تێدایە.

 

هەفتەی ڕابردوو، لیژنەیەکی پەرلەمانی لە گامبیا پێشنیاری دادگایکردنی دەرمانسازی میدنی کرد دوای چەند هەفتەیەک لە لێکۆڵینەوە، لیژنەکەش پێشنیاری قەدەغەکردنی هەموو بەرهەمەکانی لەلایەن دەزگاکە لەو وڵاتەدا کرد.