گەنجانی باشووری کوردستان بەرەو شاری حەسەکە بەڕێدەکەون
کاروانەکانی گەنجان لە باشووری کوردستانەوە، کە بەشدارییان لە بانگەوازی سەفەربەری بۆ "بەشداریکردن لە شەڕی پاراستنی شەرەف" کرد، بەرەو شاری حەسەکە بەڕێکەوتن
قامیشلۆ
گەنجانی باشووری کوردستان کە بەشدارییان لە بانگەوازی سەفەربەری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک کرد بۆ ‘بەشداریکردن لە شەڕی پاراستنی کەرامەت’، لە دوێنێوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتوون،. ئەمڕۆ یەکێک لە کاروانەکان گەیشتە قامیشلۆ و گەلی قامیشلۆ بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لە کاروانەکە کرد. پاشان کاروانەکان بەرەو شاری حەسەکە بەڕێکەوتن.
ئەو گەنجانەی لە باشووری کوردستانەوە هاتوون ڕایانگەیاندووە، ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە پاراستمی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، چونکە کوردستان یەک پارچەیە و هەموو کورد یەکن، گەنجان داوای سەربەخۆیی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.