چەتەکان هێرش دەکەنە سەر مەزاری شەهیدان
چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک دوای داگیرکردنی شارۆچکەی شەدادێ، بێڕێزی بە مەزاری شەهیدان دەکەن و گۆڕەکان تێکدەدەن.
ناوەندی هەواڵ
چەتەکانی هەتەشە-داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشیان کردە سەر مەزاری شەهیدان لە شارۆچکەی شەدادێ لە کانتۆنی جزیرە، کە سەدان گۆڕی شەهیدانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە و هاوڵاتییانی مەدەنی تێدایە.
لە دیمەنە بڵاوکراوەکاندا دەردەکەوێت، کە چەتەکان یەک بە یەک گۆڕی شەهیدان دەڕووخێنن.
پێشتریش چەتەکان هێرشیان کردەسەر مەزارگەی گوندی نەبۆی ناوچەی شقێف لە باکووری ڕۆژئاوای حەلەبە و گۆڕەکانیان تێکدا.