هاوسەرۆکی پەیەدە پێشوازی لە گرووپەکانی باشوور کرد کە بۆ پشتیوانی چوونەتە ڕۆژئاوا
هاوسەرۆکی پەیەدە بە مەبەستی بەخێرهاتن و سوپاسگوزاری پێشوازی لە گرووپێک لە ژنان و چالاکوانان و توێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان کرد کە چووبوونە ڕۆژئاوای كوردستان.
ناوەندی هەواڵ
دوای بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری ر لە باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا بۆ سەفەربەری و تێکۆشان دژ بە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە سەدان هاوڵاتیی لە چالاکوان و ژنان و ڕۆشنبیران بەدەم بانگەوازییەکەوە چوون و گەیشتنە ڕۆژئاوا.
ئەمڕۆش لە لایەن غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدە، پێشوازییان لێکرا و هاوکات سوپاسی ئەو بەدەمەوەهاتنەی کرد وتی: ئەگەر گەلی کورد یەکبێت ئەوا بە یەکگرتوویی تەواوی پیلانەکان تێکدەشکێنێت.
غەریب حەسۆ وتی: هاتنی توێژە جیاوازەكانی باشووری كوردستان مۆڕاڵێكی زۆری پێبەخشین.
بەدەمەوەچون بۆ سەفەربەری ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش و پەلاماریان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بێدەنگیان هەڵبژاردووە.