شانۆگه‌ری "به‌ڵێ ژن بون سه‌خته‌" گەنجێک دەکاتە خاوەن خاڵاتی باشترین ئەکتەر

چاوان خه‌لیل به‌ شانۆگه‌ری "به‌ڵێ ژن بوون سه‌خته‌" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچی وه‌رگرت

‎ناوەندی هەواڵ

 

شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە بەغدا بەڕێوەچوو، یەکێک لە شانۆگەرییە بەشداربووەکانی شانۆگەری "به‌ڵێ ژن بوون سه‌خته‌" بوو لە ڕۆڵگێڕانی چاوان خەلیل و ئامادەکردنی گروپی هونەری لەرێ.

 

بەهێزی و لێهاتووی چاوان لە ڕۆڵ بینیندا، توانی سەرکەوتن بە دەستبهێنێت و ببێتە خاوەن خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی فێستیڤاڵەکەدا، چاوان له‌ لێدوانێكیدا وتی: ‎چەنێک دڵخۆشم خەم و ژانی ژنانم بە شانۆیەک لە ‎شاری بەغدا لە شەشەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی نیشاندا، هەر ئەو خەم و ژانانە کردمی بە خاوەن باشترین ئەکتەری کچ، بە پێشکەشکردنی شانۆگه‌ری "‎بەڵێ ژن بوون سەختە".