چالاکوانانی تەژەئا بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان لێکرا

ئەو ژنانەی لە کەیسی تەژەئا ئازادکراون لە ئامەد بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازییان لێکراو ژنان پەیامیان بۆ خەباتی بەردەوام نارد.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ئەنقەرە دەستگیرکران، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "پێکهێنانی ڕێکخراوێک و بەڕێوەبردنی" یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنیان لە ٢٥مین دادگای باڵای تاوانی ئەنقەرە ئەنجامدرا، گوڵستان دەهشێت، دیدار چەشمە، بەدیا ئاکایە، فیگەن ئاراس کاپلان، فیگەن ئەکتی، مەکی ئۆرمانچی، هاتیجە گۆنگۆر، هولیا کیناگو و ئامینە دەمیر چۆبان ئازادکران.

 

"لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان"

بەدیا ئاکایە، فیگەن ئاراس کاپلان، فیگەن ئەکتی و مەکیە ئۆرمانچی چالاکوانانی تەژەئا، ئەمڕۆ لەلایەن خێزانەکانیان، ڕێکخراوی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکانی ئامەدو ناوچەکان، ڕێکخراوی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان "HEDEP" لە ئامەد و ناوچەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی هاریکاری خێزانەکانی زیندانیان "TUAY-DER"، کۆمەڵەی کولتوور و یەکێتی، پشتیوانی و هاوکاری ئەو خێزانانەی کەسوکاریان لە دەروازەی شارستانی ونکردووە "MEBYA-DER"  فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پاڵپشتی یاسایی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەد "MED TUHAD-FED" و کۆمەڵەی ٧٨ەم لەسەر ڕێگای ڕەحا و ئامەد پێشوازییان لێکرا.

 

بەدیا ئاکایە لە پێشوازییەکەدا وتی: سوپاسی ئەوانە دەکەین کە پێشوازییان لێکردین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان لە هەموو شوێنێک.

 

ئەم پێشوازییە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.