لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا

لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو کەس لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن ٦ ساڵ بە ناوی نیکا ئەحمەد زاد گیانی لەدەست دا و دایکی بە سەختی بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

قودرەت حەیدەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، لە گەڕەکی چال سێرای پارێزگای ئیلام، نێوان دوو کەسدا بە دەمانچە شەڕ ڕوویداوە و منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵان و دایکی لە کاتی تێپەڕین بە هەمان شوێندا فیشەکیان بەرکەوتووە.

 

کچە تەمەن ٦ ساڵانەکە ناوی نیکا ئەحمەد زادە و ژیانی لەدەستدا و دایکی بە سەختی بریندار بوو.

 

پۆلیسی ئیلام ڕاشیگەیاندووە، کە ئەو دوو کەسەی شەڕیان کردووە هەڵاتوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.