لە شارباژێر غاز تەقیەوە و ژنێک سووتا

بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوەیەک لە گوندێکی شارباژێر ڕوویدا و بەهۆیەوە ژنێک برینداربوو.

سلێمانی

 

بەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی کانوونی یەکەم، بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵێک لە گوندی گەورەدێی گاپیڵۆن لە شارباژێر تەقیەوە و ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵان بەناوی "مرواری عومەر" سووتاوە و بریندار بووە.

 

تەقینەوەکە لە کاتی ئامادەکردنی نانی بەیانیدا ڕوویداوە و ئەو ژنە بە تەنها لە ماڵەوە بووە، بەپێی زانیارییەکان ژنەکە بە مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا دەیان تەقینەوەی غاز لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و زیانی گیانی و ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.