"دژی داگیرکەران بەردەوامین لە بەرخۆدان"

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان، ژنانی کۆبانێ بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی گارە، هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆن و جەنگی هەفتانین سەردەکەوێت" ڕێپێوانێکیان سازکرد.

کۆبانێ

 

دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە ٢٣ی نیسانەوە بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە چەکی کیمیایی و هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەستیپێکردووە، ژنانی کۆبانێ بە پێشەنگایەتی ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار، ڕێپێوانێکیان سازکرد و وێنەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرز کردەوە، ئاڵای کۆنگرەی ستار و پانکارتی "کات کاتی ئازادی ئۆجالانە"، "نە بۆ قڕکردن، نا بۆ کۆمپلۆیەکی دیکە"، "ڕێگەی ئێوە ڕێی ئێمەیە، ئامانجی ئێوە ئامانجی ئێمەیە" و چەندین دروشمی تریان بەرز کردەوە.

 

ڕێپێوانەکە لە چوار ڕیانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ دەستیپێکرد و لە چوار ڕیانی شەهید عەگید کۆتای پێهات، دواتر ڕاپەڕین دێرک، ئەندامی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی کۆبانی وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان، مەخمور و شەنگال و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین، دەڵێین ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن، سڵاو بۆ جەنگی بازەکانی زاگرۆس و بەرخۆدانی شەڕڤانان دەنێرین ، دەزانین کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کۆمپلۆیەکی نوێ دەبینەوە، دەوڵەتی تورکیا لە هەموو جێیەکدا تێکشکاوە بۆیە ئەردۆغان لە هەموو ناوچەیەکدا شەڕ هەڵدەگیرسێنێت.

 

"دەوڵەتی تورکیا بووەتە گورگی برسی"

وەحیدە محەمەد ژنێکی بەشداربووی ڕێپێوانەکەیە و ئاماژەی بەوەدا: دەوڵەتی تورکیا بووەتە گورگی برسی و کەوتووەتە گیانی کوردان، لێرە و لەوێ گوشار دەکات، ئێمە وەک ژنانی کۆبانێ لە پشتی شەڕڤانەکانمانداین و بەتەنها جێیان ناهێڵین، هەرچەندە دەوڵەتی تورکیا هێرشی سەر هەرێمەکانمان بکات ناگەنە ئەمانجی خۆیان و تێکدەشكێن.

"پەدەکە باشوری کوردستان دەفرۆشێت"

لوتفیە مەحمود ژنێکی دیکەیە و باسی لەوەکرد: ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ئێمە بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە دەکرێت، دەبێت پەدەکە بزانێت چی دەکات و هاوکاری کێ دەکات و کێ دەکوژێت، ئێمە وەکو دایکان شەرمەزاریان دەکەین و دەڵێین ئەگەر یەک شەڕڤانی ئازادی لە چیاکاندا بمێنێت باشوری کوردستان داگیر ناکرێت، ئێمە لە شەقامداین بۆ ئەوەی هەڵوێست و ناڕەزایەتییەکانمان نیشان بدەین و ڕێگە لەو هێرشانە بگرین.

 

سەمیرە حەمزەش دەڵێت ئەو شەڕەی ئێستا لە چیاکاندا ڕوویان داوە، کۆمپلۆیەکی نوێیە و ئەمڕۆ ئەو شەڕە بەسەر منداڵەکانی ئێمەدا دێت و دایکان خاوەن لە ڕۆڵەکانیان دەردەکەون.

 

ت.پ