دوو ساڵی تاڵیبان: تاوانەکانی دژی ژنان

تاڵیبان بۆ ماوەی دوو ساڵە لەو کاتەوەی کە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست تاوانی دژ بە ژنان ئەنجام دەدات، ژنان لە ژیانی کۆمەڵگە دوورخراونەتەوە.

ساریا دەنیز

ناوەندی هەواڵ-لە ئەفغانستان تاڵیبان بۆ ماوەی دوو ساڵە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست لە وڵاتەکەدا، ژنان لە هەموو مافەکانیان بێبەش کراون، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەبەر چاوی جیهاندا ڕوویدا، لەگەڵ ئەوەشدا، وڵاتانی جیهان چاویان داخست، ئەو ژنانەی لە ترسدا دەژین هەرگیز کۆڵ نادەن لە بەرخۆدان و تێکۆشان.

ئەو ڕێکخراوەی کە لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠دا پشتیوانی لێکرا و بە ناوی تاڵیبانەوە دامەزرا، یاسای شەریعەتی لە ئەفغانستان دامەزراند، هەرچەندە لە دژی داگیرکاری ئەمریکا شکستی هێنا، بەڵام دوای ٢٠ ساڵ چی کرد کە دووبارە دەسەڵاتی گرتەوە دەست؟

ئەفغانستان لە ساڵانی ١٩٨٠ەوە هەمیشە لە بەرنامەی جیهانیدایە. دوای داگیرکردنی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٨٩، چووە ناو پرۆسەیەکی نوێوە. ئەم پرۆسەیە بە پەرەسەندنی تاڵیبان و دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان پێناسەکرا، ئەو دەستێوەردانە سەربازییەی کە لە هێرشەکانی ١١ی ئەیلول بۆ سەر ئەمریکا دەستیپێکرد، ڕێگەی خۆش کرد بۆ سیاسەتێکی جیاواز لە وڵاتەکەدا، بەهۆی قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە، ئەفغانستان چەندین ساڵە لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادا بووە، لەو پرۆسەیەدا، تەنانەت ئەگەر بۆ ژنان کەمیش بێت، مافەکانیان دانی پێدانرا، لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١، تاڵیبان جارێکی دیکە چووە ناو ڕۆژەڤی جیهانەوە. ئەو تاڵیبانەی کە دەستی بەسەر کابوڵدا گرت گەیشتە دەسەڵات و هەوڵدەدات خۆی لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە بناسێنێت. بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕوسیا، چین، ئاسیای ناوەڕاست، وڵاتانی عەرەبی، قەتەر، پاکستان و تورکیا.

 

لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە پەیوەندیدایە

تاڵیبان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سعودیە و ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، تاڵیبان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە ئۆفیسەکەیان لە دۆحه، ئەم وڵاتانە ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەرویج و تورکیان. هەندێک جار سەرکردەکانی تاڵیبان دەچنە تورکیا، کە پلانی هەیە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەمید کارزای لە کابوڵ بپارێزێت، لە پەیوەندیدایە لەگەڵ تاڵیبان. چەند ساڵێک لەمەوبەر هیندستان ڕایگەیاند کە پەیوەندی بە تاڵیبانەوە کردووە، هەروەها ئینگلتەراش ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکیان هەیە.

 

سەرەتا ژنان کرانە ئامانج

تاڵیبان بەیاننامەی "نەرم"ی دەربارەی ژنان دەرکرد دوای ئەوەی دەسەڵاتی گرتە دەست، بەڵام کردارەکەی نەبوو،  تاڵیبان ڕایگەیاند کە کردارە سەختەکانی پێشووی کەمکردەوە، بەڵام دوای ئەوە ژیان بوو بە بارودۆخێکی بەرگەنەگر بۆ ژنان، هەرچەندە کردەوە نامرۆڤانەکانی بە لێدوان ئیدانە دەکرێن، بەڵام هەموو شتێک لەبەرچاوی ئەو وڵاتانەدایە کە ناوەکانیان هێندران.

 

وەزارەتی ژنان دەستی بەسەردا گیرا

مانگێک دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتە دەست، وەزارەتی ژنان دەستی بەسەردا گیراو لە جێی وەزارەتی ڕەوشتی و ڕێگریکردن لە بەدڕەوشتی جێگیرکرا، وەزارەتی نوێ بە کردەوەکانی دژی ژنان ناسراوە کاتێک کە لەسەر شەقامەکان حیجابیان نەدەکرد یان پیاویان لەگەڵ نەبوو، "پۆلیسی ڕەوشتی" ناچارکرابوو لێیان بدات.

لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢، ژنانی پێشکەشکاری تەلەفزیۆن داوایان لێکرا کە ڕوخساریان دابپۆشن ئنجا بچنە سەر شاشەکان، پێش ئەم بڕیارە، ژمارەیەکی زۆر لەو ژنانەی کە لە تەلەفزیۆندا کاریان دەکرد دەرکران، ئەم بڕیارە دوای ٩ مانگ لە هاتنی تاڵیبان ڕاگەیەندرا، لە وڵاتەکەدا، هەندێک لە پێشکەشکارە پیاوەکان بە دەمامکەوە چوونە سەر شاشەکان بۆ ئیدانەکردنی بڕیارەکە.

 

کاری ڕۆژنامەنووسی لە ژنان قەدەغەکرا

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ژنان ڕایگەیاند، کاری ڕۆژنامەنووسانی ژن لەو وڵاتەدا ڕاگیراون، زیاتر لە 150 کەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆ و ڕۆژنامە و ماڵپەڕی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەدا داخراون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان وڵاتەکەیان بەجێهێشت دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست.

 

گەشتی ژنان بە تەنها قەدەغەکرا

تاڵیبان بڕیاری داوە ئەو ژنە ئەفغانیانەی دەیانەوێت گەشتێکی درێژ بکەن زیاتر لە ٧٢ کیلۆمەتر بێت دەبێت پیاوێکیان لەگەڵدا بێت، نابێت بێ پیاوێک یان خزمێکیان گەشت ئەنجام بدەن، هەروەها پیاوان لەگەڵ ئەو ژنانەدا گەشت بکەن کە ڕوخساریان داپۆشراوە.

 

پۆستەرەکان لە شەقامەکاندا هەڵواسرابوون

وەزارەتی ڕەوشتی و ڕێگریکردن لە بەدڕەوشتی لە هەندێک ناوچەی کابوڵ پۆستەری هەڵواسیوە کە هانی ژنان دەدات ڕوخساریان بە پەچەی ڕەش دابپۆشن، ئەو پۆستەرە نووسراوە "دەبێت ژنانی موسوڵمان بەگوێرەی یاسا جلوبەرگ لەبەر بکەن" و داوا لە ژنان دەکرێت جلوبەرگی داخراو لەبەر بکەن، لە پۆستەرەکاندا ئاماژە بە جلوبەرگی ژنان کراوە کە جلوبەرگی ڕەش لەبەر دەکەن و ڕوخساریان دابپۆشن.

 

قەدەغەی خوێندن

خوێندکارانی کچ ڕۆژ بە ڕۆژ لە خوێندن دووردەخرێنەوە بڕیارێک بۆ خوێندنی باڵا درا لە مانگی ئادارەی ٢٠٢٢  ڕۆژێک بەر لە سەردەمی نوێی پەروەردە، قەدەغەکرا خوێندکارانی کچ بچنە ناوەندی، فەرمانەکە ئاماژە بەوە دەکات کە "پلانێکی ئیسلامی گشتگیر" پێویستە بۆ ئەوەی کچان بچنە قوتابخانە.

دوای ئەوەی قوتابخانە ناوەندییەکان قەدەغەکران بۆ زانکۆکانیش هەمان بڕیاردرا، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانە گشتییەکان بۆ هەردوو خوێندکاری نێر و مێ کراونەتەوە و خوێندکاران پۆلە جیاوازەکاندا دابەش دەکران، لەهیرات داوا لە خوێندکارانی ژن و پیاو دەکرێت لە کاتژمێرە جیاوازەکاندا بەشداری پۆلەکان بکەن و وانەکان لەگەڵ بنەماکانی ئیسلامدا بگونجێت.

ئەمساڵ خوێندکارانی ژن بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی پەروەردەی تاڵیبان لێیان قدەغەکرابچنە زانکۆ، هەروەها خوێندکارانی ئامادەیی دەرگاکانیان بۆ خوێندکارانیکچ داخست، هەرچەندە دەسەڵاتداران هۆکاری بڕیارەکە بە پێشێلکردنی شێوازی جلوبەرگ و کورتهێنانی بودجە دادەنێن، بەڵام قەدەغەکردنەکە لە زیادبووندایە.

لە وڵاتەکەدا بەشە تایبەتەکان قەدەغەکران بۆ ئەو ژنانەی کە لە نەخۆشخانەکان داواکارییان پێشکەش کردبوو، لە زۆربەی شارەکان نەخۆشخانەکان ڕاپۆرت کراوە بۆ شارەزایی کە تەنها پیاوان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن. ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کاردانەوەیان بۆ ڕووداوەکە لە میدیا دیجیتاڵییەکاندا هەبوو، تێبینی ئەوەیان کرد کە ژنان لە بەشەکانی نەخۆشییەکانی ژناندا بەشدار نەبوون، لە لایەکی ترەوە، بۆ ئەو ژنانەی لە نەخۆشخانەکان کار دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن مۆڵەتی پزیشکی یان پەرستاری وەربگرن، "تاقیکردنەوەی ئاینی" سەپێندرا.

 

ژنانی کارمەند ڕەوانەی ماڵەکانیان کران لە کابول

بەڕێوەبەرایەتی تاڵیبان لە کابوڵ داوای لە ژنانی کارمەند کرد لە ماڵەکانیاندا دانیشن، پێیان وترا کە دەتوانن بۆ ماوەیەک بگەڕێنەوە سەر کارم لەنێو ئەو ژنانەی کە شوێنەکانیان جێگۆڕکێیان تێدا نەکراوە، هەندێک کارمەندی دیزاین و ئەندازیاری هەبوون کە لە تەوالێتە گشتییەکانی ژناندا کاریان دەکرد. لەم دواییانەدا کاری ژنان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان قەدەغە کرا.

 

نابێت ژنان وەرزش بکەن

تاڵیبان هەموو ڕۆژێک دەستی بەسەر هەموو ناوچەکانی کۆمەڵگەدا گرت، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە وەرزشی ژنان پێویست نییە و ژنانی ئەفغانی قەدەغەکراون لە بەشداریکردن لە پێشبڕکێ وەرزشییەکاندا.

لە شاری هیرات ئامێرەکانی مۆسیقا سوتێنران، ئەندامێکی تاڵیبان وتی: گوێگرتن لە مۆسیقا قەدەغەیە، بۆیە بەرپرسانی تاڵیبان ئامێرەکانی مۆسیقا کۆدەکەنەوە و دەیسووتێنن، هەروەها وتی هاندانی مۆسیقا دەبێتە هۆی لاوازبوون و دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان بکەونە ڕێگای هەڵەوە و کۆمەڵگە لەناو بچێت.

ژنانی ئەفغانستان بەردەوامن لە تێکۆشانی خۆیان

ژنان لە دژی ئەو تاوانانەی لە ئەفغانستان ئەنجامدراون بە تایبەتی بۆ پەروەردە و مافەکانیان لە شەقامەکاندا، سەرەڕای هەڕەشەی کوشتن و دەستگیرکردن و لێدان، ئەوان تێکۆشان بۆ مافەکانیان دەکەن، لەگەڵ دەرفەتەکانیان، بەتایبەتی بۆ پەروەردە و مافەکانیان، ژنان ئیدانەی هاوکاری و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ تاڵیبان دەکەن و ئەم دۆخە بە خیانەت لە دژی خەڵکی ئەفغانستان پێناسە دەکەن، ژنانی تێکۆشەری ئەفغانستان پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژنانی کورد دەکەن و بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ خەباتێکی هاوبەش، ژنان بە دەنگی بەرز دەیانەوێت ئازایەتی خۆیان بڵاو بکەنەوە و بڵێن " ڕێوشوێن لە دژی تاڵیبان بگرنەبەر".