دوای ئەوەی داوای چۆڵکردنی دەستبەجێ کرا کۆچی بەکۆمەڵ لە کامپەکانی سور دەستیپێکرد

شاری سور شاهیدی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونە بەرەو سیداو ناوچەکانی دەوروبەری، کە دەگاتە باکووری لوبنان، ئەمەش دوای هۆشدارییەکی بەپەلە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کە داوای چۆڵکردنی دانیشتووانی شارەکە و کامپەکانی فەڵەستین و گەڕەکەکانی دەوروبەری دەکەن.

لوبنان

 

باشووری لوبنان یەکێک لە گرژترین قۆناغەکانی بەخۆیەوە دەبینێت، لە کاتێکدا هێرشەکانی ئیسرائیل لە هەڵکشاندایە، هەزاران دانیشتووی وڵاتەکەی ناچارکردووە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و پەنا بۆ ناوچە پارێزراوەکان بگرن کە دوورتر لە ناوخۆی وڵات، هێرشەکان فراوانتر بوون و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و کامپەکانی پەنابەرانی فەڵەستین و شارۆچکەکانی دەوروبەری دەگرێتەوە.

 

لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە شاری سور شایەتی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون بەرەو سیدا و ناوچەکانی دراوسێی بەخۆیەوە بینی کە تا باکووری لوبنان درێژدەبێتەوە، ئەم کۆچکردنە دوای هۆشدارییەکی بەپەلە دێت کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەرچووە و داوای چۆڵکردنی دانیشتووانی شارەکە و کامپەکانی فەڵەستین و گەڕەکەکانی دەوروبەری دەکەن.

 

هاوکات لەگەڵ هۆشدارییەکەدا نەخشەیەک بوو کە ناوچە ئامانجدارەکان دیاری دەکات، ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە سور پێشتر نزیکەی حەوت هەزار ئاوارەبووی لە گوندەکانی ناوچەکە وەرگرتبوو، لە پەناگەیەکەوە گۆڕیبوو بۆ خاڵی دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون بۆ ناو نادیار، لەنێو ترس و دڵەڕاوکێی بەرفراوان.

 

شاری اور سێ کامپی سەرەکیی پەنابەرانی فەڵەستینی تێدایە کە بریتین لە "ڕەشیدیە" کە گەورەترینە، دەکەوێتە باشووری شارەکە و دەیان هەزار دانیشتووی تێدایە، لە ساڵی ١٩٣٦ دامەزراوە، یەکێکە لە کامپە کۆنەکانی لوبنانە، کامپی ”بص” کە دەکەوێتە دەروازەی باشووری شاری سور، چەندین هەزار دانیشتووی تێدایە و بەهۆی نزیکیی لە شوێنەوارەکانییەوە جیا دەکرێتەوە، کامپی ”برج الشمالي” ”تاوەری باکوور” دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارەکە، یەکێکە لە کامپە قەرەباڵغەکان و هەزاران پەنابەر لە دۆخێکی سەختی ژیاندا نیشتەجێن، ئەم کامپانە لە ئێستادا کۆچێکی بەرفراوانیان بەسەردا دێت، لەگەڵ دانیشتوانی دیکەی شارەکە، بەهۆی کەمی سەرچاوەکان و نەبوونی هیچ مسۆگەرییەکی ئەمنی، بەهەمان شێوە کامپی "معشوق" و "جل البحر"  "خۆشەویست" و "زۆری دەریا"، شاهیدی کۆچێکی بەرچاون، لەگەڵ دانیشتووانی دیکەی شارەکە، بەهۆی کەمی سەرچاوەکان و نەبوونی هیچ مسۆگەرییەکت ئەمنی.

 

ئەم کۆچکردنە هاوکات بوو لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئیسرائیل کە لە ژمارە بیانییەکانەوە بۆ دانیشتووانی لوبنان کرابوون، داوای لێکردن دەستبەجێ چۆڵیبکەن و بەرەو سیدا بڕۆن.

 

هاتوچۆ لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، ئۆتۆمبێلەکانی بارکراو بە خێزان و جانتا دەگەن، لە هەمان کاتدا ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ئاوارەبوونی پێشوو بەرز دەبێتەوە، لە نێوان شەوێکی سەخت و هۆشدارییەکی کتوپڕدا، دانیشتووان بە پەلە ماڵەکانیان و شارێک بەجێدەهێڵن کە تا ئەم دواییانە پەناگەیەکی ئاوارە بووە، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ببێتە وێستگەیەکی نوێ لە گەشتی کراوەی ئاوارەبووندا.