دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی پەرەی سەندووەو لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٢ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون

بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە چڕتر بووەتەوەو لیژنەی ئازادییەکان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین ٢٢ دەستگیرکردنی بەڵگەدار کردووە کە چوار ڕۆژنامەنووسی ژنیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

مەترسییەکان کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە لە ناوچەکانی فەڵەستین، لەگەڵ بەردەوامبوونی پێشێلکارییەکانی دژی ئازادی ڕۆژنامەگەری، لە نێوان ژینگەیەکی مەیدانی ئاڵۆزدا کە بە زیادبوونی سنووردارکردنەکان بۆ ڕووماڵکردنی میدیاکان و هەوڵی دووبارە بۆ سەرکوتکردنی ڕاستییەکان تایبەتمەندە، زیاتر دەبن.

 

لیژنەی ئازادییەکان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی، زیادبوونی بەرچاوی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە بەڵگەدار کردووە و ٢٢ دەستگیرکردنی تۆمارکردووە، کە چوار ڕۆژنامەنووسی ژن بوون.

 

ئەو زانیاریانەی لیژنەکە کۆیکردوونەتەوە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە دەستگیرکردنەکان بریتین لە هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان، دەستگیرکردن لە بازگە سەربازییەکان و دەستگیرکردن لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکە پیشەییەکانیان لە مەیدانەکەدا، هەروەها فەرمانی دەستبەسەرکردنی کارگێڕی بەبێ تۆمەت دەرچوو، سەرپێچی و ڕێوشوێنی سنووردارکردنی وەک گرتن لە ماڵەوە و دیپۆرتکردنەوە سەپێندرا.

 

لیژنەکە لە ماوەی مانگی یەکدا ١٣ حاڵەتی دەستگیرکردن و لە مانگی شوباتدا حەوت حاڵەت و دوو حاڵەتی دەستگیرکردن لە سەرەتای مانگی ئادارەوە تۆمارکردووە.

 

داتاکان تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەی کە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو کەوتوونەتە ژێر دەستبەسەرکردنی بەڕێوبەری، کە جۆرێکە لە زیندانیکردن بەبێ تۆمەت و دادگاییکردن، فەرمانی دەستبەسەرکردنی بەڕێوبەری لە دژی چەند ڕۆژنامەنووسێک بۆ ماوەی چوار بۆ شەش مانگ دەرچووە.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا دەستگیرکردنی چوار ڕۆژنامەنووسی ژنی فەڵەستینی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڵگە کردووە کە بریتین لە ئیناس خەلاوی، بوشرا تەویل، نەسرین سالم و نەوال حیجازی.

 

ئەو داتایانەی کە لیژنەکە بەڵگەی لەسەر داوە ئاشکرایان کردووە کە هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن لەگەڵ کۆمەڵێک پێشێلکاریدا بووە، لەوانە هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان، لەناوبردنی مۆبیلیات، دەستکاریکردنی کەلوپەلی کەسی، دەستبەسەرداگرتنی تەلەفۆن و کەرەستەی ڕۆژنامەوانی، سەپاندنی سەرپێچیەکی زۆر، دەرکردنی فەرمانی ڕێگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان لە مزگەوتی ئەقسا یان ناوچە دیاریکراوەکان.

 

هەروەها دەستگیرکردنەکان بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان تۆمارکران لەکاتێکدا، ئەوان هێرشی دانیشتووان یان چالاکییەکانی نیشتەجێبوونیان لە کەناری ڕۆژئاوا بەڵگەدار دەکرد، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هەوڵدان و ڕێگریکردن لە گواستنەوەی وێنەی ڕاستەقینە لە زەویەوە.

 

ئەم دەستگیرکردنانە لە چەندین شاری فەڵەستین ڕوویانداوە، دیارترینیان قودس، ڕامەڵا و ”بیرە”، خەلیل، توڵکەرم، نابلس و جەنین، جگە لە دەستگیرکردن لە خاڵە سەربازییەکانی نێوان شارەکان.

 

لیژنەی ئازادییەکان دووپاتی کردەوە، کە بەردەوامی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان پەرەسەندنێکی مەترسیدار لە سیاسەتی بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، هەوڵدان بۆ ڕاگرتنیان لە ڕووماڵکردنی ڕووداو و پێشێلکارییەکانی گەلی فەڵەستین پێکدەهێنێت، هەروەها بەکارهێنانی دەستبەسەرکردنی بەڕێوبەری لە دژی ڕۆژنامەنووسان پێشێلکارییەکی ڕوونە بۆ ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان کە ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی ڕۆژنامەنووسان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بەبێ هەڕەشە و هەراسانکردن مسۆگەری دەکەن.

 

سەرەڕای پەرەسەندنی ئەم هێرشانە، لێژنەکە ئاماژەی بەوەدا، کە ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکی پیشەیی خۆیان کە بریتییە لە گەیاندنی ڕاستییەکان و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان، سەرەڕای زیادبوونی مەترسییەکان کە لە مەیدانەکەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.