منداڵێکی ساوای تەمەن ٤ مانگ، لە ڕێگای کۆچدا گیانی لەدەستدا

منداڵێکی ساوای تەمەن ٤ مانگ، بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی بەکرێگیراوانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەهۆی سەرمای ڕێگای کۆچەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، منداڵێکی ساوای تەمەن ٤ مانگ، بە ناوی نوح محەمەد ڕەشۆ، لە ئەنجامی گەشتێکی دوور و درێژی کۆچکردن بە هۆی هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، لە پەناگەی یاریگای شارەوانی ڕەققە، کە خێزانەکەی تێیدا نیشتەجێن، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا.

 

منداڵە ساواکە ناوی نوح محەمەد ڕەشۆ بوو، خەڵکی شاری بلبیلە سەر بە کانتۆنی عەفرین-شەهبا.

 

دەیان هەزار دانیشتووی کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا و شاری حەلەب، بە هۆی هێرشی چەتە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکەوە، بڕیاریان دا لە ناوچەی شەهبا لە ژێر گەمارۆی چەتەکانەوە، خۆیان بگەیەننە ناوچە ئەمنەکانی خۆبەڕێوەبەری و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش پێشوازی لە پەنابەرانی حەلەب، شەهبا و عەفرین دەکات و لە ناوەندەکانی پەنابەران نیشتەجێیان دەکات.