دایکانی شەممە کۆبوونەوە
دایکانی شەممە کۆبوونەوەو داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئیلیاس ئەرەنیان کرد کە ٢٩ ساڵ پێش ئێستا دەستبەسەر کراو بێسەرشوێ نکرا.
ناوەندی هەواڵ
دایکانی شەممە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان و دادگاییکردنی تاوانباران، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆدەبنەوە. چالاکییەکەیان هەزارو ٩٦ هەفتەیە بەردەوامە.
دایکانی شەممە داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئیلیاس ئەرەنیان کرد کە ٢٩ ساڵ پێش ئێستا دەستبەسەر و بێسەرشوێنکرا.
چەندین پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و کەسوکاری بێسەرشوێنان بەشداریی چالاکییەکە بوون، ژیان تۆسون سەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی ئیهەدە ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.