چیمەن محەمەد بووە بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنى کۆمەلایەتى هەڵەبجە
چیمەن محەمەد حسێن وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکار بوو.
هەڵەبجە
چیمەن محەمەد حسێن لەدایکبووی پارێزگای هەڵەبجە و خاوەن بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە بواری کارگێڕیدا، لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی پارێزگای هەڵەبجە بەوەکالەت دەستبەکار بوو، کە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تایبەتە بە خاوەن پێداویستی تایبەت و نزیکەی ٤٠٠٠ ئەندامیان هەیە.
چیمەن محەمەد تایبەت بە ژنها ئاماژەی بەوەدا: لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کاردەکەین بۆ خزمەتی توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت، زیاتر گرنگی بەوە دەدەین کە چۆن باشترین خزمەت و سوود بە سودمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بگەیەنین.
چیمەن محەمەد حسێن پیشتر فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتى چاودێری کۆمەڵایەتى هەڵەبجە بووە، لە ئێستاشدا وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنى کۆمەڵایەتى هەڵەبجە دەستبەکار بووە.
ت.پ