بیست و هەشتەمین کۆنفرانسی داڵدەدانی ژنان دەستیپێکرد

بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی ناوەندەکانی داڵدەدان و ڕاوێژکاری ژنانی مۆر چاتی لە شاری وان دەستیپێکرد.

وان  

 

بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی کاتی ڕاوێژکاری ژنانی مۆر چاتی و ناوەندی داڵدەدانی ژنان بە میوانداری کۆمەڵەی ژنانی ستار لە هۆڵی تاهیر ئەلچی سەندیکای پارێزەرانی وان دەستیپێکرد، لە کۆنفرانسەکەدا کە سێ ڕۆژی خایاند، خەڵکێکی زۆر لە ٥٨ کۆمەڵەی ژنان بەشدارییان کرد.  

  

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا داخراوە، ئەمڕۆ تەوەرەکان بریتی دەبن لە "لە کۆبوونەوەی پێشووەوە چی کراوە؟ وەک بەشداربووانی کۆبوونەوەکە تاوتوێی بارودۆخ و ئەجێندای خۆمان دەکەین؟" با گفتوگۆیەک بکەین. 

 

 سبەی وۆرکشۆپ بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی کۆتایی کۆنفرانسەکە بەناونیشانی "پرسە سەرەکییەکان بۆ داهاتوو" دەبێت و شوێن و کارنامەی "کۆنفرانسی سەرەکی" دیاری دەکرێت.