بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرتوک؛ چوار پەرتوک ناسێندران

له شاری کۆیە کۆڕێک بۆ قوباد جەلیزادە، شاعیر و نووسەری ناوداری کورد سازکرا، كه به پارێزەری ژنان ناسراوه، وناساندن بۆ چوار پەرتوكی كرا، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ئامادەی کۆڕەکە بوون.

شیا کۆیی 

  

کۆیە-٢٣ی نیسانی هەموو ساڵێك به رۆژی پەرتوک ناسراوه، و هۆكاری دیاری كردنی ئەو رۆژه، كۆچكردنی ژمارەیەک نووسەرە بەناوبانگەکانە، هەربۆیە لەم ڕۆژەدا چەندین چالاکی خوێندنەوەو ناساندن بۆ پەرتوکەکان ئەنجام دەدرێت، بەو بۆنەیەوە له شاری کۆیە کۆڕێک بۆ قوباد جەلیزادەم  شاعیر و نووسەری ناوداری کورد سازکرا، كه به پارێزەری ژنان  ناسراوه، وناساندن بۆ چوار پەرتوکی کران، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ئامادەی کۆڕەکە بوون. 

  

كاژیان ئازاد، خوێندکارەو بەبۆنەی رۆژی پەرتوک ئامادەی كۆڕەکە بوو وتی:  له جیهانی ئێستادا ئاشنا بوون بە پەرتوک کەم بووە بەهۆی تەکنەلوجیا، لە کاتێکدا پەرتوک جیهانێكی دیکەیە، دەتوانی لەڕێگەی پەرتوکەوە گەشتێک بە جیهاندا بکەین و ئاشنایکولتوورەکان بین، بۆیه من داواكارم له خوێنەران گەر بۆ جارێكیش بێت پەرتوک بخوێننەوە، چونكه لەگەڵ خوێندنەوەی هەر پەرتوکێک، حەزت زۆرتر دەبێت بۆ خوێندنەوەو سوودی زۆر دەبێت.  

  

ئاماژەی بەوەشکرد ، كه شاری كۆیه  هەمیشە بەردەوامن لە کۆڕی شیعری و خوێندنەوەی پەرتوک لە پەرتوکخانەی گشتی کۆیە  وتی: بۆیه هەموو سێشەممان من دێم لیرە ئاسنا دەبم بەو پەرتوکانەی ناساندنیان بۆ دەکرێت، هەرچەندە خۆم حەزم لە خوێندنەوەی هۆنراوەو ڕۆمانە بەڵام پەرتوکەکانی دیکەش دەخوێنمەوە. 

  

لە کۆتایی  قسەکانیدا کاژیان ئاشکرایکرد، ئهو زۆربەی كات هۆنراوە دەنوسێت وتی: من دەستی نووسینم هەیه بەڵام نازانم بەردەوام دەبم یان نا، بەڵام ئەگەر بەهرەیەکت هەبێت پیویستە پەرەی پێبدەیت.

  

خومار ڕەفیق مستەفا، سكرتێری سەنتەری کۆمەڵایەتی كۆیانە له سلێمانی، له سلێمانیهوه هاتووه بۆ كۆڕی شعری وناساندنی پەرتوکەکانی قوبادی جەلیزاده،  وتی: هۆنراوەکانی قوبادی جەلیزاده شاعیری پارێزەری ژنانه ژن لای ئەو دایكه خوشكه خێزانه هەموو شتە، بەهەموو شێوەیەك پارێزەری ژنه، هاوكات حاكمه ونیشتمان پەروەرە بۆیه ناتوانم پێناسەی بكەم هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. 

  

نەشمیل سابیر میره، چالاكوان له رۆژی جیهانی پەرتوک وتی: ئەوەی پەرتوک نەخوێنێتەوه نازانێت واتای ژیان چییه چونكه پەرتوک ژیانه تێگەیشتنه ئەتەێته، له ڕێگەی خوێندنەوە دەتوانیت پەیامەکەی  دروست بێت و بەرەو پێش بچێت. 

  

نەشمیل كه له رۆژی جیهانی پەرتوک ئامادەی كۆڕی ناساندنی پەرتوکەکانی قوبادی جەلیزادەبوو وتی: ژن دەبێت خبوێنێتەوەو خۆی پێبگەیەنێت، چونکە پێگەی ژن گرنگە بە تایبەت لەڕووی سیاسییەوە، گەر سەیری هەر چوار پارچەی کوردستان بکەین، دەبینین ژنان چەندە خۆنەویستانە تێدەکۆشن، لەبری هەموو جیهان شەڕیان کردو چۆکیان بە داعش دادا، بە تایبەت ئەو ژنە جوانانەی قەندیل لیرەوە چاویان ماچ دەکەم، ئەو ژنانەی ڕۆژئاواو هەر چوار پارچەی کوردستان، خۆشم بەشداری شەڕی دژی داعشم کردووە، بۆیه هیوادارم ژنان بێنه دەرەوەو كۆرو سمینارەكان پر بن له ژن تا کەسایەتی خۆیان بنوێنن.