براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ پشتگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن

٨٨ خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ، نامەیەکی پشتیوانیان بۆ بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ناردووە و داوای "مافی هیوا" دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

٨٨ کەسایەتی کە لە بوارە جیاوازەکاندا خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە، بۆ دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و سەرۆککۆماری تورکیا نامەیەکیان نارد و تێیدا پشتگیری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد دەکەن و لە هەمان کاتیشدا نیگەرانیان لەسەر هەلومەرجی زیندانیکردن بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ دەربڕی.

 

ئەو کەسایەتیانەی لە ژێر نامەکەدا واژۆیان کردووە ڕایانگەیاند، لە کاتێکدا لە جیهاندا شەڕ سەختبووە، بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتیی و دیموکراسیی لە تورکیا، بۆ گەلانی هەرێمەکە بوو بە هیوای ڕووناکییەک.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئەوروپا و کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هەوڵێکی مانادار و کاریگەرییان نیشان نەداوە. لە نامەکەدا بانگەوازییان لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کردووە و داوایان لێ دەکەن، بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی ‘مافی هیوا’ لە ئەستۆ بگرن.

 

ئەلفرێد نۆبڵ، براوەی خەڵاتی نۆبڵ وتی: بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان خاوەن ڕۆحی ئاشتیی، خوشک-برایەتییە، وەک ئەوکەسایەتیانەی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵین دان بەو هەوڵدانانەدا دەنێین و پشتگیری دەکەین. لە چوارچێوەی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی ئاشتیدا، بەڕێز ئۆجالان سەرۆک و نوێنەری سیاسی ڕەوای گەلی کوردە، دەبێت ئازاد بکرێت و ڕێگەی پێبدرێت بەشداری تەواوەتی لە پڕۆسەی ئاشتیدا بکات؛ ئەمەش بەو مانایەیە بتوانێت بە ئازادی پەیوەندی لەگەڵ پارێزەرەکانی، پارتەکەی و هەموو کاراکتەرانی ئەم پڕۆسەیەدا دانێت.

 

هاوکات، نامەکە بۆ ئەو دامەزراوە نێونەتەوەییانە نێردراوە کە تورکیا ئەندامیەتی لەوانە: سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەورووپا، کۆمیساری مافەکانی مرۆڤ، سەرۆکی دادگای مافەکانی مرۆڤ و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەورووپا "CPT" هەروەها نامەیەک بۆ هەموو ئەندامانی لیژنەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا نێردراوە. ئەم لیژنەیە باس لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤ دەکات سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ و تورکیا لە ٢٥ـی ئەیلوولدا.

 

هەروەها، نامەی دووەم بۆ سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نێردراوە، کە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی یۆنان  "AIHM"  پەیوەست بە دۆزی ڕێبەر ئاپۆ و هەمیش بۆ درێژەدان بە پڕۆسەی ئاشتیی و سەرکەوتنی چەندین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆیە.