بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە هاوڵاتیەک لە باشوری کوردستان برینداربوو

سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی هرور-ی دەڤەری بەرواری باڵای کرد و بەوهۆیەوە هاوڵاتیەک بریندار بو، هەروەها بۆ جاری پێنجەمیش کارەبای گوندەکە پچڕا.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ٧ی تەمموزی٢٠٢١، توپخانەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی ھروریان لە بەرواری باڵا تۆپبارانکرد.

 

 بەهۆی تۆپبارانەکەوە، کەسێک بە سووکی برینداربوە و کارەبای گوندەکەش پچڕاوە کە ئەوە بۆ جاری پێنجەمە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە کارەبای ئەو گوندە دەپچڕێت، هەروەها باخ و ڕەزی هاوڵاتیانیش سوتاوەو زیانیان بەرکەوتووە.