بەهۆی نەشیاوییان پەخشی سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی ڕاگیرا
بەهۆی بوونی گفتوگۆی نەشیاو و دوور لە پەروەردەیی، هۆکار بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان، بەبڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سێ بەرنامە لە سێ کەناڵی تەلەفزیۆنی جیاوازەوە پەخشکردنییان ڕاگیرا. ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بوونی گفتوگۆی نەشیاو و دوور لە پەروەردەیی، هۆکار بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان، بەبڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سێ بەرنامە لە سێ کەناڵی تەلەفزیۆنی جیاوازەوە پەخشکردنییان ڕاگیرا.
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٦ی ئەم مانگەدا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سێ بەرنامەی سێ کەناڵی تەلەفزیۆنیدا، ئەوانیش بەرنامەی نێتگرام لە کەناڵی نێت تیڤی، نایت شۆو لە کۆرەک تیڤی، شۆو مەگەزین لە کوردماکس.
بەپێی ئەو بڕیارەی وەزارەتەکە داوییەتی هۆکاری ڕاگرتنی ئەو سێ بەرنامەیە، دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی گفتوگۆی نەشیاو و دوور لە پەروەردە و نەریتی کۆمەڵگە، کە ناڕەزایەتی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، کە پێچەوانەی نەریتی کۆمەڵگایە و دەبێتە هۆی تێکدانی شیرازەی خێزان.
بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی یەک هەفتە پەخشی ئەو سێ بەرنامەیە ڕادەگیرێت، پاشان دەبێت ستافی ئامادەکردنی بەرنامەکە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی بەرنامەکە بکەن.