"مەترسییەکان بۆ سەر ژنان بەردەوامن"
نەورۆز خەلیل، ئەندامی کۆنگرەی ستار دەڵێت: دوایین ڕێککەوتنی واژۆکراوی نێوان هەسەدە و ئیدارەی کاتی، لەگەڵ خەون و خواستەکانماندا نەبوو، بەڵام بەمەبەستی ڕێگریکردن لە جینۆسایدی گەلی کورد پەسەند کرا.
نەغم چاچان
قامیشلۆ- ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی کاتی، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی زۆر لە ئارادایە، بە تایبەتی ئەو سیستەمەی که ژنان به بەرخۆدان و خەباتی خۆیان بونیادیان ناوه له ئێستاوە چۆن بەردەوام دەبن، خەریکە دەبێته پرسی سەرەکی بۆ ژنان، ئەو ژنانەی پێشەنگ بوون لە بەرخۆدان و دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری، ئێستا ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت بوونەتەوە.
نەورۆز خەلیل، ئەندامی کۆنگرە ستار بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا خەبات و بەرخۆدانێکی زۆریان بەخشیوە.
”شۆڕشی ڕۆژئاوا پشتیوانی زۆری بۆ ژنان دروست کردووە”
نەورۆز خەلیل ئاماژەی بەوەدا، کە خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا دامەزرا و وتی: لە سەرەتای شۆڕشی سووریاوە گەلی سووریا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوونەتەوە، بەڵام لەگەڵ شۆڕشدا یەکەمجار خۆبەڕێوەبەری و یەپەژە دامەزران، یەپەژە ساڵانێک لە دژی داعش شەڕی کرد، بوون و ناسنامەکەی سەلماند، ژنانی ڕۆژئاوا لە هەموو بوارەکاندا جێگەی خۆیان گرتەوە و بوونە بڕیاردەر، دەسەڵاتی ژنی یەپەژە بوو بە هیوای ژیان و سەرکەوتن بۆ هەموو ژنانی ئازادیخواز.
نەورۆز خەلیل جەختی لەوە کردەوە، کە ژنانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە سەلماندیان کە دەتوانن بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە داوای کۆمەڵگەیەکی دیموکرتیکیمان دەکرد، نەک تەنها بۆ ژنانی کورد بەڵکو بۆ هەموو ژنانی ڕۆژئاوا، هەموو ژنانی ڕۆژئاوا ئەمڕۆ خۆیان ڕێکخستووە و سەلماندوویانە کە دەتوانن بەرگری لە خاک و وڵاتەکەیان بکەن، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، گەلی سووریا هیوای ئەوە بوو کە بژین بەڵام ژیانی یەکسان و دیموکراتیک، ئەم هیوایە بەهۆی کردەوەکانی حکومەتی کاتیەوە تێکچوو، ئیدارەی کاتی چەندین هاوپەیمانی و دەستووری دروستکرد، بەڵام لە هەموو ئەم هاوپەیمانییانەدا، ماف و بوون و ناسنامە و ئیرادەی ژنان نییە.
نەورۆز خەلیل ئاماژەی بەوەدا، کە ئیدارەی کاتی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ژنان، هۆشیاری خۆی بەرامبەر بە ژنان دەردەبڕێت لە ڕێگەی کردەوەکانییەوە، نەورۆز خەلیل وتی: لە هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، ژنان بەرخۆدانێکی زۆریان کرد و شەڕیان کرد، هەوڵی پاراستنی گەڕەکەکانیان دەدا تا کۆتایی، ئیدارەی کاتی بە شێوەیەکی دڕندانە ژن دەکوژێت، بەتایبەتی ژنانی کورد، لە نهۆمی سێیەمەوە تەرمی ژنە شەڕڤانێکیان فڕێدا، کەزی شەڕڤانێکی ژنیان بڕی، ئەو باندە دڕندانە نایانەوێت کە ژنان قبوڵ بکەن، چونکە لە بوێری ژنان دەترسن خواستی ژنان دامەزراندنی سووریایەکی یەکسان و دیموکراتیکیە.
’‘یەپەژە بوونی ئێمەیە’’
نەورۆز خەلیل وتی: یەکێک لە بڕگەکانی سەرەکی لە هاوپەیمانییەکەدا دەبێت بۆ ماف و بوونی ژنان بێت، هەروەها لە خەبات و بەرخۆدانی یەپەژەی ئاماژەی بە و دوایین هاوپەیمانی کە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی کاتی واژۆ کرا، بەگوێرەی خەون و خواستەکانمان نەبوو، بەڵکو بە مەبەستی پێشگرتن لە جینۆسایدی گەلی کورد قبوڵکرا، هەموو شتێک باس کرا، بەڵام باس لە ماف و بوونی ژنان نەکرا و هیچ بڕگەیەکی ڕوونیش بۆ پاراستنی ژنان لە سووریا نییە، بڕگە بنەڕەتییەکانی ناو هاوپەیمانییەکە دەبێ مافی ژنان بێت، هێزی یەپەژە زۆر خەباتی کردووە، یەپەژە داعشی تێکشکاند، یەپەژە بوونی ئێمەیە و تا کۆتایی پشتیوانی یەپەژە دەکەین.