باوکێک سێ منداڵی خۆی دەخنکێنێت
باوکێک منداڵەکانی خۆی دەخنکێنێت، کە خۆی ئالودەی مادەی هۆشبەرە، پۆلیسی میسانیش دەستگیری دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
٩ ی شوباتی ٢٠٢١ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی میسان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، باوکێک لە شارۆچکەی قلعة سالحی سەر بە پارێزگای میسان، سێ منداڵی خۆی دەخنکێنێت.
دوای کاتژمێرێک لە گەڕان بە دوای تۆمەتبارەکەدا، پۆلیسی میسان توانیان دەستگیری بکەن و باوکەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە منداڵەکانی خۆی خنکاندووە، ئەو سێ منداڵە لە تەمەکانی نۆ ساڵ، هەشت ساڵ و پێنج ساڵدا بوون.
دوای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکە دەرکەوتووە، تۆمەتبار ئالودەی ماددە هۆشبەرەکانە و هۆکاری کوشتنی منداڵەکانی دەگەڕێنێتەوە بۆ بێکاری و کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەیدا.
ت.پ