بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج و گەنجان ڕێپێوان بۆ بادینان دەستیپێکرد

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج و گەنجان بە بەشداری ژنان و چالاکوانان، ڕێپێوان لە شاری کۆیەوە بەرەو بادینان دەستیپێکرد و بڕیارە لە بادینان قەڵغانی زیندوو دابنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بە بەشداری ژنان و توێژە جیاوازەکان، کەمێک بەر لە ئێستا ڕێپێوانی مەودا درێژ لە شاری کۆیە'وە دەستیپێکرد بۆ بادینان، بڕیاریشە لە بادینان قەڵغانی زیندوو دابنرێت، ئامانجی ڕێپێوانەکەش ئیدانەکرد و وەستانەوەیە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا.

بەشداربوونی ڕێپێوانەکە لە فولکەی سەوزی شاری کۆیەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" و بە دروشمی گەریلا شکۆی نەتەوەی کورد دەپارێزێت" بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوتن.

لە ڕێپێوانەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر ژنان بەشدارن تێیدا دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بمرێ داگیرکاریی" و "بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە" دەڵێنەوە و ئاڵای ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانیان بەرز کردووەتەوە.

ت.پ