بە پێشانگایەکی شێوەکاری ڕۆژی جیهانی منداڵانی ئۆتیزم لەهەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

بەمەبەستی ڕێزگرتن لە منداڵانی خاوەن پیداویستی تایبەت بەتایبەت ئۆتیزم لە هەڵەبجە، هەروەها پیشاندانی ڕەنجی ڕاهێنەران وتوانای منداڵان پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی نیسان کە ڕۆژی جیاننی هۆشیاری منداڵانی ئۆتیزمە، سەنتەری ئۆتیزم سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، پێشانگایەکی شیوەکاری بۆ منداڵاان کردەوە.

 

جوان موعتەسەم، ڕاهێنەری منداڵانی ئۆتیزم وتی: ماوەی سێ ساڵە کار دەکەم و سەرەتا کە لێرە بەپێی ئاستەکانیان جیایان دەکەینەوە، بە پێی ئاستی توندو هێواش و کەم، باشترین ڕاهێنان ڕاهێنانی پراکتیکی و تاکە، ئامانجمان ئەوەیە کە منداڵان دێنە ئێرە ڕاهێنان بکەن، بەتایبەت وێنەکێشان وادەکات سەرنجیان زۆر بێت و پەیوەندیان بەهێز بێت، لەڕووی جەستەییەوە وادەکات ماسولکەشیان بەهێز بێت.

 

جوان موعتەسەم  ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکات کە مندڵەکانیان بخەنە ژێر چاودێری ئەگەر زوو هەستیان بە حاڵەتەکەی کرد، ئەوا چارەسەر کردنی ئاسان دەبێت.