بە دیمەن لە ئەرژەنتینەوە پشتیوانیی بۆ یەپەژە ڕاگەیاندرا
لە ناوچەی ڤیلا جیاردینۆ لە پارێزگای کۆردۆبای ئەرژەنتین لە چوارچێوەی کەمپەینی نێودەوڵەتی "هەموومان یەپەژەین!"، چالاکییەکی پشتگیریی ئەنجامدرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٤ی ئایار لە ناوچەی ڤیلا جیاردینۆ لە پارێزگای کۆردۆبای ئەرژەنتین لە چوارچێوەی کەمپەینی نێودەوڵەتی "هەموومان یەپەژەین!"، چالاکییەکی پشتگیریی ئەنجامدرا.چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" ئامادەکرا و لەلایەن سەنتەری ئالینا و پانوێلۆس ئێن ڕیبێلدیا (Pañuelos en Rebeldía)ـەوە ڕێکخرابوو.
بەرنامەکە بە پەیامێکی ڕۆهڵات عەفرین، فەرماندەی گشتی یەپەژە دەستیپێکرد. لە پەیامەکەدا جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگیی مافی خۆپاراستنی ژنان و وتی: یەپەژە میراتگری تێکۆشانی ژنانە دژی ستەم و چەوسانەوە بەدرێژایی مێژوو، ئەو بەهایانەی کە یەپەژە بۆ هەموو ژنان و ژنانی سووریا و ڕۆژئاوا و جیهان دایمەزراندووە، نوێنەرایەتی مۆدێلێکی نوێی خۆپاراستن دەکەن. بۆ پاراستنی بوونی یەپەژە، پێویستە هەمووان هەڵوێست وەربگرن. هەر بۆیە دەڵێین 'هەموومان یەپەژەین!'. بانگەوازمان بۆ هەموو ژنان و گەنجان و کۆمەڵگاکەمان ئەوەیە: با بۆ پاراستنی ئەم میراتە و ئەم مێژووە هەڵوێستمان هەبێت؛ با لە بەرزترین ئاستدا دژی سیستەمی پیاوسالاری تێبکۆشین و خۆمان بپارێزین.
لەسەر ناوی سەنتەری ئالینا و فێمێنیستەکانی ئابیا یالا، کلاودیان کۆرۆل تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و بەرخۆدانی یەپەژە، هەروەها باسی لەوە کرد چۆن ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای ٢٧ ساڵ لە گۆشەگیریی ئیمراڵی بۆ وەستاندنی گۆشەگیریی سەر گەلەکەی بانگەوازی کردووە بۆ درێژەدان بە دیالۆگی ئاشتییانە.
کلاودیا پشتیوانی ژنانی بۆ یەپەژە دووپاتکردەوە، وتی: لەم چالاکییانەدا دەمانەوێت دەنگمان لە تەواوی جیهانەوە ببیسترێت، یەپەژە هەڵناوەشێتەوە، پێویستە وەک یەکینەکی ژنان کە بەها دیموکراتیکەکان دەپارێزێت، تێکەڵ بە سوپای سووریا بکرێت! خۆپاراستنی ژنان و شۆڕشی کوردان، ملکەچ و ڕادەست ناکرێت.
ڕۆژئاوا شەهیدبوو) بەشێک لە زەوی ئەو خانووەی کە کچەکەی تەمەنی منداڵی و هەرزەکاری تێیدا بەسەر بردووە، بەخشییە پانوێلۆس ئێن ڕیبێلدیا.
ئەندامێکی دیکەی سەنتەری ئالینا، بە ناوی بێرناردۆ قسەی کرد باسی لەوە کرد کە لە کوبا –لەکاتی خوێندنی بەشی پزیشکی ئالینای ناسیووە، کە هەر لەو سەروبەندەدا بەشداری تێکۆشانی گەلی کوردی کردبوو، ئاماژەی بەوەشدا کە دواتر ڕێگاکانیان جارێکی دیکە پەڕینەوە و پەیوەندییەکی بەردەوامی لە نێوان ئەزموونی کوردستان و خەباتەکانی ئەمریکای لاتین دروستکرد.
پاتریشیا دایکی ئالینا کە هاوکات بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، جارێکی دیکە پشتیوانی و ڕێزی خۆی بۆ شەڕڤانانی یەپەژە و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان دەربڕی و وتی: بەڕاستی پاراستنی یەپەژە ئەرکێکی گشتگیرە؛ بە یادەوەری و پشتیوانی ئالینا لێرەوە درێژە بەو تێکۆشانە دەدەین.
زۆرێک لەو کەسانەی لە چالاکییەکەدا قسەیان کرد، پەیامی پشتیوانی خۆیان بۆ یەپەژە هاوبەش کرد. هەروەها بەشداربوونی چالاکییەکە لە قسەکاندا پەیامی 'ئێوە تەنیا نین'ـان دا.