یەپەژە: بۆ ئێمە جەژن واتە هاوبەشی و یەکڕیزی و بەهێزکردنی تێکۆشان
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوەو جەختی لەوە کردەوە کە خەباتی خۆیان بۆ ئازادی هەموو دیلەکانیان و پاراستنی نیشتمان و دەستکەوتەکانی شۆڕش و ئازادی ژنان چڕتر دەکەنەوە.
پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەکەین لە بنەماڵەی شەهیدە قارەمانەکانمان، بنەماڵەی خۆنەویستی دیلەکانی شەڕ کە بە هیوا و شەرەفەوە چاوەڕوانن، گەلی بەرخۆدێرمان، هەموو گەلانی سووریا و هەموو ئەو شەڕڤانانەی کە لە بەرەکانی شەرەفدا زێدی خۆیان دەپارێزن.
"هەمیشە خەبات دەکەین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و ئازادی ژنان"
بۆ ئێمە جەژن واتە هاوبەشی و یەکڕیزی و بەهێزکردنی تێکۆشان، ئێمە بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە بە هەر نرخێک بێت بۆ ئازادی هەموو دیلەکانمان و پاراستنی نیشتمان و دەستکەوتەکانی شۆڕش و ئازادی ژنان تێدەکۆشین.
جەژنتان پیرۆز بێت، هەموو ڕۆژێکتان ئازاد بێت.