زۆزان بەکر: بە پەرۆشییەوە دەچینە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئایار

زۆزان بەکر، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣٠ی ئایار وتی: بۆ هەڵبژاردنەکان کە لە ٣٠ی ئایاردا ئەنجام دەدرێن، پێشهەڵبژاردن بەڕێوەچوو ئەمەش دەبێتە مۆدێلی ژیانێکی نوێ بۆ هەموو هێزە ناوخۆیی و هەرێمییەکان کە ژنان پێشنەگایەتی

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ-پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی هەڵبژاردنی ناوخۆیی شارەوانییەکان کە لە ٣٠ی ئایار لە هەموو کانتۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێت، لەم ڕووەوە، کارێکی زۆر دەکرێت بۆ ڕێکخستنی ئەم هەڵبژاردنانە بە شێوەیەکی بەردەوام و بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی ژنان و گەل بە مانای ڕاستەقینەی خۆیان.

 

سەبارەت بە گرنگی و مانا و کەش و هەوای هەڵبژاردنەکان، زۆزان بەکر، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات، هەڵسەنگاندنی کرد.

 

"لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنێکی نوێمان بەدەستهێنا"

زۆزان بەکر لە سەرەتای هەڵسەنگاندنەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستکەوتێکی نوێیان بەدەستهێناوە و وتی: دوای ئەوەی ئەنجومەنی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پەسەند کرد، کاری ڕێکخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە بەرنامەی ئێمەدا بوو،  لەو چوارچێوەیەدا یاساکانی شارەوانی و هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا کە ئێمەش بەشداریمان کردووە لە پرۆسەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان، وەک تەڤگەرێکی ژنان پلانی خۆمان بە تایبەتی ڕێکخست، کە لە هەمان کاتدا گەیشتینە ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکراتیک بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنەکان، ئەزموونی ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرانسەری جیهاندا شتێکی نوێیە، کاندیدکردنی کاندیدانی ژن بە خواستی خۆیان و ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکان هەنگاوێک بوو کە بۆ یەکەم جار ئەزموون دەکرێت، بۆ ئێمەی ژنان ئەمجارە زۆر گرنگ و مانادار بوو، تا ئەو ئاستەی دەتوانم پشتڕاستی ئەوە بکەم کە یەکێکە لە دەستکەوتەکانی ژنان.

 

"بە پەرۆشییەوە دەچینە هەڵبژاردنە گشتییەکانەوە"

زۆزان بەکر ڕایگەیاند، ژنان بە ئیرادەی ئازاد نوێنەرانی خۆیان هەڵبژاردووە و وتی: لە ٢٨و ٢٩ی نیسان هەڵبژاردن لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدرا بۆ دیاریکردنی ژنانی کاندید بۆ شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەو دوو ڕۆژەدا بینیمان کە لە ژنانی گەنجەوە بۆ بەساڵاچووان، ئیرادەی خۆیان بەکارهێنا بۆ دیاریکردنی نوێنەرەکانیان، جۆش و ڕەنگی خۆشەویستی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا بە شێوەیەکی دیاریکراو دەرکەوت. بەپێی هەڵسەنگاندنەکان، پرۆسەی هەڵبژاردنی پێش هەڵبژاردن ئەرێنی و سەرکەوتوو بوو، پێش هەڵبژاردنی گشتی لە کانتۆنی فورات هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەچوو و ژنانی کاندید دیاریکران، هیوای ژنانمان کردە بنەما، کاندیدەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک دیاریکراون و ئێستا کاندیدە ژن و پیاوەکان ئامادەی هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئایارن.

 

"هەڵوێستی ژنان بووە وەڵام بۆ هێزە داگیرکەر و بکوژەکان"

زۆزان بەکرد باسی لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کرد و وتی: جێبەجێکردنی ئەم کارە لەم پرۆسەیەدا گرنگییەکی زۆری هەیە لەسەر ئاستی گشتی، ئەوە دەزانرێت کە قەیرانی سووریا چەندین ساڵە بەردەوامە و تا ئێستا هیچ سەقامگیرییەک لە ئاستی سیاسیدا نەبووە، قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبنەوە و کێشەکە گەورەتر دەبێت، لەو کاتەدا، ئەزموونەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیە، سیستمەکە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ دەکرێت، هەموو پێکهاتەکان بە ئاشتی و سەلامەتی و دیموکراسی بە پێسنەگایەتی ژنان دەژین و هەموو ڕۆژێک بە پەرۆشی و ڕەنگی جیاوازەوە ڕوونتر دەبێتەوە، لەم ڕووەوە، ئەم هەڵبژاردنانەی کە پێش هەلبژاردنی گشتی ئەنجامدران، جارێکی دیکە مۆدێلێکی نوێیە بۆ هێزە ناوخۆیی و هەرێمییەکان، با ئەوەمان لەبیر نەچێت کە ئەم هەوڵ و هەنگاوانە سەرەڕای هەڕەشە و بۆردومانەکانی ڕۆژانەی دەوڵەتی تورکیا بە شێوەی جیاواز لە کانتۆنەکانمان دەگیرێنەبەر، لە کاتێکدا ژنانی کانتۆنی فورات خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکان، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوێکی مرۆیی و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کرایە ئامانج کە لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار بوو.

 

"چارەسەری قەیرانی سووریا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژیاندا جێبەجێ دەکرێت"

زۆزان بەکر لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکانی باسی قەیرانی سووریای کردو وتی: پەرۆشی و بەردەوامی و هەڵوێستی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا جارێکی دیکە وەڵامدانەوە و هەڵوێست بووە بەرامبەر بە هێزە داگیرکەر و بکوژەکان کە هەوڵدەدەن بوونی خۆیان بە لەناوبردنی ژنان بەردەوام بکەن، لە هەمان کاتدا هەڵبژاردنی گشتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی هەموو ئەو هێزانە دەبێت کە دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بدەن و تا ئێستا هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەموو پێکهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە یەکگرتوویییەکی بەهێزەوە چارەسەرێک بۆ هەموو گەلی سووریا پێشکەش دەکەن، بۆ یەکەم جارە هەڵبژاردن لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدرێت کە لە دەستی داعش ئازادکراون وەک مەنبج، تەبقا، ڕەققە و دێرەزوور، هەروەها پێشهەڵبژاردنەکانیش بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئەنجامدرا، لەو ناوچانەی ژنان کە لەژێر کۆنترۆڵی داعش و تاریکییەکانیدا بوون دەبینین کە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی خۆیان ئەنجام دەدەن و کاندیدەکانیان ڕوون و ئاشکرایە و پێشەنگایەتی بونیادنانی شرەوانی دیموکراتیک دەکەن، زۆزان ئەگەر سەیری ئەم ئەنجامانە بکەین، دەبینین ئەم کارە یەکێکە لە هەنگاوەکان بەرەو چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، ئەمڕۆ داواکارییەکانی گەلی سووریا بۆ دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی و ئاشتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرنامەدایە، بۆیە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئایار ئیرادە ژنان و گەنجان و گەل نیشان دەدات کە بەرهەمی چەندین ساڵە لە تێکۆشان و خەباتە، باوەڕمان وایە کە هەڵبژاردنی دیموکراتیک ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی نوێنەرانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت و بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە دیموکراتیک کردنی کۆمەڵگەدا.