ژنانی ئامەد دەخوازن دژی قڕکردن خۆپاراستن پێشبخرێت

ژنانی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد، کوشتنی ژنان بە سیاسەتی سزانەدان زیاد دەکات و وتیان: دەبێت خۆڕێکخستن و خۆپاراستن زیاد بکرێت.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ژن نیوز، تەنها لە مانگی ئاداردا ٢٤ ژن و دوو منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. هەروەها کوژرانی ٢٤ ژن و دوو منداڵی دیکە بە شێوەیەکی گوماناوی تۆمارکرا، لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، ژمارەی کوستنی ژنان لانیکەم ١٢٤ کەس بووە،  هیچ هەنگاوێکی کاریگەر ناگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە کوشتنی ژنان، و یاسا جێبەجێنەکراوەکان زیاتر دەبنە هۆی بوێری تاوانباران، ژنانی ئامەد کە پرۆسەکەیان هەڵسەنگاند ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیادبوونی کوشتنی ژنان بکرێت، پێویستە کاری ڕێکخراوەیی و ژنان فراوانتر بکرێت.

 

"پێویستە تێکۆشان زیاد بکرێت"

لەیلا تونجەر، سکرتێری ژنانی یەکێتی ژنانی یاپی-یۆل ڕایگەیاند، پێویستە کاری ژنان و ژمارەی ژنان زیاد بکرێت بۆ خەباتێکی کاریگەر، پێویستە ژنان پەروەردەی هۆشیارییان پێبدرێت دەربارەی خۆپاراستن و خۆڕێکخستن، وتی: ڕۆژانە هەواڵی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان دەزانین، هەرچەندە کاردانەوەمان بۆ ئەمە هەیە، بەڵام حکومەت هەنگاوێکی کاریگەر لەو بارەیەوە ناگرێتەبەر، توندوتیژی دژ بە ژنان، هەراسانکردنی ژنان و دەستدرێژی زایەندی دژی منداڵان، کە بنەمای سیاسەتی جەنگی تایبەتن، ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، پێویستە ژنان نەک تەنها لە مەیدانەکان، لە شوێنی کار، لە شەقامەکان یان لە ماڵەکانیان خەبات بکەن، بە تایبەتی، بارگرانییەکی گەورە هەیە لەسەر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بەوەی چۆن دژایەتی توندوتیژی و هەراسانکردن دەکەن. پێویستە پەروەردە لەم بارەیەوە پێشکەش بکرێت، هەمیشە کار لەسەر ئەمە بکرێت، پێویستە ئێمە ئەم قڕکردنە بە قڕکردنی ڕەگەزیی بڵێین کە بە هاوکاری و ڕێکخستن بوەستێت، بەداخەوە ناتوانین ئەمە لەگەڵ ٥ یان ١٠ ژن بکەین، بە زیادبوونی ژمارە و هاوکاریمان، بەهێزتر دەبین، پێویستە لە خێزانێکەوە گەشە بکەین کە بچووکترین یەکێتی کۆمەڵگە دەست پێدەکات و خۆی دەپارێزێت، پێویستە ژنان و منداڵانی نزیک لە ئێمە لەم بارەیەوە ئاگادار بکرێنەوە، لەبەر ئەم هۆکارە، ئەو هەنگاوانەی دەیگرینەبەر دەبێت هۆشیار و ڕێکخراو بن.

 

"پێویستە خۆڕێکخستن و خۆپاراستن زیاتر بکرێت"

ئەسرا شیک مەرجان، ئەندامی کۆمەڵی ژنانی ڕۆزا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر یاسا پێویستەکان جێبەجێ بکرێن، ئەوا بارودۆخێکی کاریگەر دروست دەبێت و وتی: وەک کۆمەڵگە، ئەوەی لەسەر شانمانە دەبێت ڕێگری لە کوستنی ژنان بکەین و ڕووبەڕووی توندوتیژی ببینەوە، بیرێکی تەندروست پێشکەش بکەین، بەپێی یاسا پێویستەکان، پێویستە سزای تاوانباران بدرێت، بەداخەوە تاوانەکانی دژ بە ژنان و منداڵان لە زیادبووندایە چونکە ئەم یاسایانە جێبەجێ ناکرێن، لەم قۆناغەدا داوا لەو کەسانە دەکەم کە پێویستە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، کاتێک ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، دەبێت دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و خۆیان بپارێزن، تەنها شتێک کە پێویستە بیکەین ئەوەیە کە خۆمان ڕێکبخەین و هەموو ژنان هۆشیار بکەینەوە.

 

"جێبەجێکردنی یاسا پێویستییە "

ئەسرا شیک مەرجان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چیتر ئارامی بۆ ژنان نەماوە، هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ و شکستی جێبەجێکردنی پرۆسەی یاسای ژمارە ٦٢٨٤  بووە هۆی ڕێگرینەکردن، جێبەجێکردنی ئەم یاسایانە بۆ ئێمەی ژنان پێویستە، چونکە کاتێک پیاوان بەرامبەر توندوتیژی و کوشتن وەردەگرن کاردانەوەی پێویست وەردەگرن، ناتوانن بچنە ناو کۆمەڵگەوە و نابێت ئەو کەسانە بخرێنە ناو کۆمەڵگەوە.

 

"خۆبەڕێوەبەری هەرێمی، چارەسەری بۆ ژنان دەدۆزێتەوە"

کادەر ئۆزون، یەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئاماژەی بەوەکرد، دەستیان کردووە بە کارکردن بەتایبەتی لە ناوچەکەدا بۆ کەمکردنەوەی ئەو تاوانانە و دروستکردنی شوێنی ژیان بۆ ژنان، وتیشی: بەداخەوە لە سەدەی ٢١دا هێشتا چەندین کوشتنی ژنان و توندوتیژی دژی ژنان هەیە، هیچ هەنگاوێک ناگیرێتەبەر بۆ کۆتایی هێنان بەمە، تێکۆشانێکی زۆر جدی بۆ ژنان پێویستە، بە تایبەتی لە کوردستان، ئەم دۆخە بە سیاسەتی جەنگی تایبەت زیادی کردووە، ژنان لە ماڵەوە دەچەوسێنرێنەوە و زیندانی دەکرێن، لەم پڕۆسەیەی ئێستادا ژنان لە بواری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری دووردەخرێنەوە، ئێمەی ژنان دەبێت کۆتایی بەمە بهێن، پێویستە ڕێکخراوی ئێستا زیاد بکەین و پشتیوانی ژنان زیاد بکەین،جارێکی دیکە، پێویستە پەیوەندییەکانی ئێستا بە سیستماتیک بکەین، وەک خۆبەڕیوەبەرییە هەرێمییەکان دەگەڕێینەوە بۆ کارەکانی پێشوومان، ڕێکخراوەکانی ژنان چالاک دەکەین و لە هەموو خاڵێکدا کار دەکەین، بوارەکانی ژیان و ژیان دەگەڕێندرێنەوە ئێمە لەگەڵ ژناندا دەبین لە هەموو کێشە و پێداویستییەکاندا.