٨ی ئادار... نوێکردنەوەی بەڵێنی ئازادی لە تەڤگەری ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان

ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ئاشنابوونیان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان، توانیان ڕێگای خۆیان لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی دروست بکەن، بگۆڕدرێن بۆ نەوەیەک کە فێردەبن و لە واتای خەبات تێدەگەن.

زەینەب عیسا

 

کرکی لکی-لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لە سووریا، مافەکانی ژنان بە کردەوە نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا بە وریایی و بە ئیرادەیەکی نەگۆڕ درێژەیان بە خەباتی خۆیان دا، لە کایەی گشتیدا هیچ دەنگێکیان نەبوو، بەڵام بە هۆشیاری و وریاییەوە کاریان دەکرد بۆ پاراستنی کەرامەتی خۆیان و بەدیهێنانی یەکسانی.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاستیەکە گۆڕانکاری ڕیشەیی بەسەردا هات، ژنان چیتر تەنها داوای مافەکانیان نەدەکرد، بەڵکو بوونە پێشەنگی پڕۆژەیەکی نوێی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەدا پێناسەکردەوە، ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانی ژنان نەک تەنها بۆنەیەکی سیمبولییە، بەڵکو بوو بە بڕگەیەکی چارەنووسساز بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوون بە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش، کە ژنانی کردە بەردی بناغەی.

 

ئەسما موراد، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی لە ماڵی ژنان ڕایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ئازار و خەباتانە دەکەین کە ژنان بەرگەی دەگرن، هەروەها تێگەیشتن لە فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خاڵی وەرچەرخانێکی سەرەکییە، لە ڕێگەیەوە بۆیان دەرکەوت کە ڕزگاری کۆمەڵگە لە ڕزگاری ژنەوە دەست پێدەکات و لەو تێگەیشتنەشەوە خەباتی درێژخایەنیان دەستی پێکرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاشنابوونیان بە پەکەکە، بە نهێنی دەستیان بە کارکردن کرد، لە ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ یەکەم هەنگاوەکانمان بەرەو ئاشنابوون بە پەکەکە، هێشتا باوەڕمان پێی تەواو نەبوو، چونکە هێشتا دەستمان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نەگەیشتبوو، بۆ چەندین سەدە ژن تووشی نادادپەروەری و چەوساندنەوە بوو، لە مافە سروشتییەکانی بێبەش کرابوو و خێزان و پیاو زاڵ بوون، بەڵام دوای تێگەیشتن لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان خۆیان دۆزییەوە، دەستمان کرد بە پێشکەوتن هەنگاو بە هەنگاو و خەریکی خەبات، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم ڕێگایەدا، هەستمان دەکرد بووینەتە تۆوی ئازادی و بەرخۆدان، بە ئیرادەیەک دەجوڵێین کە لە قووڵایی دڵمانەوە سەرچاوەی گرتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرخۆدانی ژنان وایکردووە ٨ی ئادار ببێتە ڕۆژێک کە بە شانازییەوە ئاهەنگیان بۆ دەگێڕن، پێشتر ڕژێمی بەعس یادکردنەوەی ئەم ڕۆژەی قەدەغە دەکرد، ئەمەش ئازارێکی زۆری لێکەوتەوە، داوا لە هەموو ژنانی جیهان دەکەم کە قووڵببنەوە لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، سەرەڕای بوونی سەدان سەرکردەی شۆڕشگێڕ، مافی ژنان نەپارێزراون، لە کاتێکدا ڕێبەر ئاپۆ خەباتێکی گەورەی بۆ ئازادی ژنان و گەلانی چەوساوە ئەنجامدا، هەر لەبەر ئەمەشە ئێمە بیر و فەلسەفەی ئەومان لە باوەش گرتووە، شوێنپێی ئەو کەوتوین و تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادی دەست پێکردووە.

 

ئەسما موراد ڕایگەیاند، کە بەرخۆدان و خولی پەروەردەی بەردەوام ئیرادەی خەباتیان بەهێز دەکات، لە ٨ی ئاداردا بەڵێنیان بۆ پەرەپێدانی خەباتیان نوێ دەکەنەوە، لەو ماوەیەدا چەندین چالاکیمان ڕێکخست بۆ پەرەپێدانی کەسایەتی و تواناکان و کارەکانمان، بەشداریمان لە زۆر خولی پەروەردەی و مەشقدا کرد، نزیکەی ١٥ کەسیشمان پێکەوە کۆدەبووینەوە، لە ئەکادیمیاکەوە پەرتووکمان بۆ دەنێردرا بۆ ئەوەی بخوێنینەوە و فێرنین، بەم چالاکی و خولی پەروەردەییە، ئیرادەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبوو، ئەمەش وای لێکردین خەباتمان لە دژی دەسەڵاتداران چڕتر بکەینەوە، هەر بۆیە بووین بە خوێندکاری ڕێبەر ئاپۆ.

 

ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانی ژنان بۆتە بەشێکی دانەبڕاو لە خەباتیان، هەروەک چۆن هەموو ساڵێک ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن، ئەسما موراد دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم ئیرادەیە هەرگیز لەرزۆک نەبووە، بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە، لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕابەرایەتی ژنان، باوەڕیان بە دۆزی ئازادی، کە هەمیشە ئاواتەخوازن، تەنها قووڵتر بووەتەوە، هەروەها بە ساتێکی مێژوویی ڕاستەقینەدا دەژین، بەهۆی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجەلانەوە لە تاریکییەوە بەرەو ڕووناکی دەرچوون و بەردەوام دەبن لە شوێنپێی ئەو تا دەگەنە مافەکانیان و ڕێبەرەکەکەمان ئازاد دەکەن.