٤٢ خێزان لە کامپێکی دهۆکەوە بۆ شەنگال گەڕانەوە
٤٢ خیزانی خەڵکی شەنگاڵ کە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگالدا ئاوارە بوون، لە کامپێکی شاری دهۆکەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان.

ناوەندی هەواڵ
گەڕانەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشی داعشەوە ئاوارەبوون بۆ شەنگال بەردەوامەو دوێنێ ٤٢ خیزان کە پێکهاتبوون لە ١٦٣ کەس لە کامپی چەم مشکۆی پارێزگای دهۆک دوای ١١ساڵ گەڕانەوە بۆ شەنگال.
ئەو خێزانانە لە کۆمەڵگەی دگورێ، گوندەکانی سێکێنیە و ڕەمبوسی نیشتەجێ کراون. پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێکی زۆریان بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.
بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ١٤٠ هەزار کەسی خەڵکی شەنگال لە باشووری کوردستان لە کامپەکاندا ڕاگیراون و ٥ ڕۆژبەر لە ئیستا چادرێکی خێزانێکی ئێزدییەکانی کامپی خانکێ لە پارێزگای دهۆک ئاگری گرت و لە ئەنجامی ئاگرەکەدا ژنێک و ٤ منداڵەکەی سووتان و ژنەکە گیانی لەدەستدا و ٤ منداڵەکەی لە نەخۆشخانەی دهۆک لە ژیر وەرگرتنی چارەسەردان.