١٤٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی لە نەیجیریا ڕفێندران
ڕۆژی یەکشەممە گروپێکی چەکدار هێرشیان کرده سەر قوتابخانەیەکی کچانی شەوانەڕۆژی، له شاری کادونای وڵاتی نەیجیریا و ١٤٠ خوێندکاریان ڕفاند.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرەنسی، ئەو قوتابخانەیەی هێرشی کراوەتە سەر ئەو پەیمانگایەی کە هێرشی کرایە سەر گوتی ئەمە ڕەشبگیرییە و لەبەرامبەر ئازادکردنی خوێندکارەکاندا داوای پارە دەکەن.
بە وتەی یەکێک لە مامۆستایانی پەیمانگاکە، ١٦٥ خوێندکار ٢٤/٧ لە قوتابخانەکەدا دەخوێنن، ١٤٠یان ڕفێنراون و ٢٥ خوێندکاریش خۆیان ڕزگار کردووە.
ئەمە سێیەم هێرش و ڕفاندنە لە ویلایەتی کادونا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕوویدابێت، بە وتەی پۆلیسی ناوچەکە ڕۆژی یەکشەممە هەشت کارمەندی نەخۆشخانەیەک لەلایەن چەند چەکدارێک ڕفێنراون.
ت.پ