زەینەب شارنی: ئەرکی بیری فێمینیستی بەرگریکردنە لە هەموو گروپە فێمینیستەکان

زەینەب شارنی، چالاکوانی فێمینیستی تونسی، دووپاتی کردەوە کە بزووتنەوەی فێمینیست لە تونس پشتیوانی لە هەوڵ و تێکەڵکردنی پەیوەندی نێوان نەوە جیاوازەکانی ژنان بۆ تێگەیشتن و پەرەپێدانی زیاتری بیری فێمینیستی ناکات.

زهور مەشرەقی

 

تونس- بزووتنەوەی فێمینیست لە تونس سەرکەوتوو بووە لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە لەبەردەمیدا دانرابوون بۆ پووچەڵکردنەوەی پڕۆژەی مافی مرۆڤ، هەروەها ڕێگاکانی داڕشتووە تا پشتیوانی هەموو پرسەکانی ژنان بێت.

 

زەینەب شارنی، چالاکوانی فێمینیست پێیوایە، بزووتنەوەی فێمینیست لە تونس مۆدێلێک نییە، بەڵکو ڕێبازێکی بەهێز و کاریگەرە، ئەو ڕێبازەیە کە مافەکانی ژنانی بەرەوپێش برد و بەشداری کرد لە سەرهەڵدانی تەواوی نەوەیەک کە باوەڕی بەو مافانە هەیە و پشتگیریان دەکات.

 

هۆکارەکانی سەرقاڵبوونی فیکری لەسەر پرسی فێمینیزم لە تونس چین و چۆن دەتوانرێت گوتاری فێمینیست دروست بکرێت؟

زەینەب شارنی دەڵێت: تەرکیزکردن لەسەر گوتاری فێمینیست، هەمەچەشنی نووسینی پێکهێنا، بەڵام بۆ ئەوەی سیمایەکی هاوچەشنی هەبێت، پێویستە گوتاری نێوان ژن و ڕەگەز و کۆمەڵناسی ڕاستینە و هەبوونی یاسایی ژن بەیەکەوە ببەسترێتەوە بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ گوتارێکی یەکگرتوو، بۆیە پێموایە پێویستە ئەو ژنانەی مامەڵەیان لەگەڵ ئەو لایەنانەدا کردووە کۆببنەوە بۆ دروستکردنی گوتارێکی فێمینیستی یەکگرتوو، چونکە چڕی گوتارەکان دەبێتە ئامرازێکی نووسین کە وشە و شێوازەکانی پەیوەندیکردن دەوڵەمەند دەکات، جا چ لە سینەمادا بێت، شانۆ، یان تەنانەت ئەدەبیات، پێموایە فێمینیزم لە تونس بە گوتارێک دادەنرێت کە پێویستی بە پەرۆشی هەیە بۆی، بۆ ئەوەی کۆی بکاتەوە و بیگۆڕێت بۆ وشەیەکی کاریگەر لەناو کۆمەڵگەدا.

 

بزووتنەوەی فێمینیست لە تونس هەمیشە بەوە تۆمەتبار کراوە کە نوخبەگەرایی و جیاکارییە، نوێنەرایەتی ژنانی چەپ لە چینی دەوڵەمەند دەکات، ئایا تۆ لەگەڵ ئەوەدایت؟

زەینەب شارنی وەها وەڵامی دایەوە؛ بزووتنەوەی فێمینیست لەلایەن کۆمەڵێک ژنەوە کە بەدەست هەلومەرجی سەختەوە دەناڵێنن، بەڕێوەدەبرێت، منیش یەکێکم لەوانە، بەڵام ئەوەی ئێمەی جیاکردەوە ئەوە بوو کە ئێمە لە ڕووی سیاسییەوە هۆشیاری بووین و پرسی گۆڕینی کۆمەڵگەمان بە پێویست دانا، لە سەرەتاوە ئێمە پرسی دادپەروەری و یەکسانی، کە پرسێکە لە ئەنجامی گروپێکی نوخبەی چالاکوانان لە کاری سیاسیدا سەریهەڵداوە و یانەکانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری، کە هانی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی فێمینیستیان دا، کە بە خەباتی خۆی ناسرابوو دوای گۆڕینی ژمارەیەکی باش لە یاساکان لە بەرژەوەندی ژنان، پێکهات.

 

بۆیە دووپاتی دەکەمەوە کە فێمینیزم بیرێکی نوخبەگەرایی نییە، بەڵکو دەنگێکە کە داوای دادپەروەری دەکات بەرامبەر بە ژنان، بە تایبەتی و لەگەڵ باقی گروپەکانی ناو کۆمەڵگە بە گشتی و پرسی چەوساندنەوەی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا داوامان لێدەکات پێشوەختە دادپەروەر بین، هەموو شتێک بۆ ئەوەی بتوانین کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە بنیادبنێین.

 

چۆن دەتوانرێت کۆمەڵەی ژنان دابمەزرێنرێن بۆ خزمەتکردنی پرسی ژنان تا هەبوونیان تەنها شکڵی نەبێت؟

زەینەب شارنی دەڵێت: زۆربەی کۆمەڵەی ژنان لە ناوچە جیاجیاکانی تونس لقیان هەیە، ساڵانێک لەمەوبەر دەستیان بە کاری هاودەنگی کردووە، کە ئەمڕۆ دەبینین لە وڵاتدا شێوەی خۆی دەگرێت و دەرەنجامەکانی بە ڕوونی لە ڕێگەی هاوکاری و بەشداریی نێوان ژنان لە گەڕان بەدوای دەستپێشخەرییەکدا دەردەکەون، کە خزمەت بە پرسەکانی ژنان دەکەن لە بوارە جیاوازەکان و لە هەموو ئاستەکاندا.

 

جگە لەوەی ئێمە لە چوارچێوەی گۆڕانکاری دیموکراسیداین، دەبێت ئەوپەڕی گرنگی بە ژنان بدرێت، بەو پێیەی ناتوانرێت کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی لە سەردەمێکدا بنیادبنرێت کە نیوەی کۆمەڵگە ئامادەنەبێت.

 

ئێمە لە دۆخێکی هەڵکشان و لێشاودا دەژین، سەرەڕای ئەو بەخشینانەی کە ژنان لە هەموو ئاستەکاندا پێشکەشی کۆمەڵگە دەکەن و ڕێژەی بەرزی سەرکەوتنەکانیان بەدەستهێناوە، بەڵام لە بازاڕی کار و ناوەندەکانی بڕیاردان نایاندۆزینەوە و ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئێمە هێشتا لە نێوان بەخشین و وەرگرتن، پێشکەوتن و پاشەکشە ماوینەتەوە، ئەمەش پێویستی بەوەیە کە بە وردی بیر لەوە بکەینەوە، ئەم پرسە بۆ ئەوەیە چارەسەر بۆ هەموو ئەم کێشانە بدۆزینەوە و ژنان بگەیەنینە ئەو پێگەیەی کە شایەنیەتی.