بوشرا عەبدۆ: ئاڵەنگاری ساڵی ٢٠٢٦ لە دەرکردنی یاسای دادپەروەری و پارێزەردایە بۆ ژنانی مەغریب

بوشرا عەبدۆ ئاماژەی بەوەدا، ساڵی ٢٠٢٥ بە چەندین بەڵێن و دەستپێکردنی دەستپێشخەرییە یاساییە گەورەکان بەڕێوەچوو، بەڵام هێشتا دەقە کۆتاییەکان یەکلایی نەکراونەتەوە، کە توانای هێنانەدی گۆڕانکاری بەرجەستەیان لە ژیانی ژنانی مەغریبدا هەبێت.

حەنان حارت

 

مەغریب- پێدەچێت پرسی مافەکانی ژنان لە مەغریب لە قۆناغێکی گرینگدا بێت، ئەویش لە نێوان قسەیەکی فەرمی کە بەشداریکردن لە پرۆسەی چاکسازیدا دووپات دەکاتەوە، لەگەڵ گەشەسەندنی مشتومڕێکی گشتی سەبارەت بە پرسەکانی یەکسانی و دادپەروەری لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا، لە کاتێکدا کە پرسیارە بنەڕەتییەکان بێ وەڵام ماونەتەوە و چاوەڕوانی وەڵامی یاسایی ڕوونن.

 

ئەم دۆخە کەلێنی کێشەدار لە نێوان ڕاگەیاندنی مەبەستی سیاسی و وەرگێڕانیان بۆ سیاسەتی گشتی و یاسای جێبەجێکراو دەهێنێتە پێشەوە، بە تایبەت لە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییە قووڵانەی کە لەناو بنەماڵەی مەغریبیدا ڕوودەدەن و پەرەسەندنی داواکارییەکانی ژنان بۆ دانپێدانانی تەواو بە مافەکانیان چ لە چوارچێوەی یاسا و چ لە دەرەوەی یاسا.، هەروەها لە نێوان ئەو گەشبینییەی کە هەندێک لە پێوەرەکان پێشنیاریان کردووە و ئەو وریاییە ڕەوایەی کە لە ئەزموونەکانی ڕابردوودا کەڵەکە بووە، شیکارییەکی ڕەخنەگرانە بۆ پرۆسەی چاکسازی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا دەبێتە شتێکی بنەڕەتی.

 

ئەمساڵ مشتومڕێکی بێ وێنە بوو لەسەر کۆمەڵێک یاسا کە ڕاستەوخۆ پەیوەستبوو بە دۆخی ژنان، دیارترینیان پێداچوونەوەبوو بە یاسای خێزان، بەبێ ئەوەی ئەم زەبروزەنگە وەربگێڕدرێت بۆ دەقی یاسایی کۆتایی کە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.

 

"ئەوەی بەدەست هاتووە ناتوانرێت بە دەستکەوتی تەواو پێناسە بکرێت"

بوشرا عەبدۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی ئاڵەنگاری یەکسانی و هاوڵاتیبوون، پێی وایە، کە پێویستە ساڵی ٢٠٢٥ هەڵسەنگێندرێت "بە پشتبەستن بە پرۆسەکە نەک ئەنجامەکان"، وتی: ئەوەی بەدەست هاتووە ناتوانرێت وەک دەستکەوتی تەواو پێناسە بکرێت، بەڵکو وەک کردنەوەی وۆرکشۆپی چاکسازی گەورەیە بە سەرۆکایەتی بزووتنەوەی ژنان بۆ پاڵنانی یاسای دادپەروەرانەتر.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێک نەبووە بۆ بڕیاردانی کۆتایی، بەڵکو ساڵێک بووە لە گفتوگۆیەکی فراوانی گشتی سەبارەت بە پێگەی ژنان لەناو سیستەمی یاساییدا، لەوانەش یاسای سزای جێگرەوە و پێداچوونەوە بە یاسای دادوەری تاوانکاری، کە پرسیارەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانییان هێناوەتەوە بەردەم یاسا، بەڵام ئەمانە لە ڕوانگەی بزووتنەوەی فێمینیستەوە، بە ناتەواو دەمێننەوە مەگەر پەیوەست نەبن بە چاکسازییەکی قووڵ لە یاسای بنەماڵەدا.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە پێداچوونەوە بە یاسای خێزان بەردی بناغەی هەموو چاکسازییەکی ڕاستەقینە کە تایبەتە بە ژنان، بەو پێیەی کە ڕاگەیاندنی هەندێک پێشنیار مەرج نییە بە واتای وەڵامدانەوەی تەواو بێت بۆ داواکارییەکانی بزووتنەوەی فێمینیست، بە تایبەت لە نەبوونی دەقێکی ڕوون و یەکلاکەرەوەدا.

 

ڕوونیکردەوە، کە گوێگرتن لە داواکاری کۆمەڵەکان هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام ئاڵەنگاری ڕاستەقینە لە بوێری چاکسازییە چاوەڕوانکراوەکان و توانای شکاندنیاندایە لەگەڵ لۆژیکی تایبەت کە دەیان ساڵە کاریگەری لەسەر بناغەی یەکسانی هەبووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو لیژنەیەی کە ئەرکی پێداچوونەوەی یاسای خێزانی پێسپێردراوە، گوێیان لە پێشنیارەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەی فێمینیست و چالاکوانە سیاسییە جیاوازەکان گرت، هیوای خۆی دەربڕی کە ئەم پێداچوونەوەیە ببێتە هۆی دەرکەوتنی یاسای دادپەروەرانە کە یەکسانی بچەسپێنێت و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت بەبێ جیاوازی لەناو خێزاندا.

 

لە داواکارییە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی فێمینیستدا، بریتی بوون لە هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی فرەژنی و هاوسەرگیری منداڵ، دامەزراندنی سەرپەرشتی یاسایی هاوبەش لە نێوان دایکان و باوکان و مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی منداڵان، هەروەها پێی وایە چیتر ناتوانرێت ئەم پرسانە دوابخرێن لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیانەی لە کۆمەڵگەی مەغریبدا ڕوودەدەن.

 

سەبارەت بە مافە ئابوورییەکان، بوشرا عەبدۆ پێی وایە ، گفتوگۆکانی دەوروبەری دابەشکردنی سەروەت و سامانی هاوسەرگیری هێشتا سنووردارە، سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە پرسە دیارەکانی پەیوەست بەو لاوازییەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە دوای جیابوونەوە، وتیشی: داننان بە کاری بێ موچەی ناوماڵ هەنگاوێکی بنەڕەتییە بەرەو دامەزراندنی دادپەروەری لەناو خێزاندا، تەنها پێویستیەکی زیادە نییە کە بە ژنان دەدرێت، وەک هەندێکجار کە وێنا دەکرێت.

 

"سنوورداربوونی دەقە یاساییەکان لە دابینکردنی پاراستنی کاریگەردا"

سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان، بوشرا عەبدو پێی وایە ساڵی ٢٠٢٥ جارێکی دیکە تیشکی خستۆتە سەر سنوورداربوونی دەقە یاساییەکانی ئێستا لە دابینکردنی پاراستنی کاریگەردا، وتی: یاسای ژمارە ١٠٣.١٣ سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە هەمووارکردنەوەی ڕاستەقینە هەیە بۆ ئەوەی کاریگەرتر و پارێزەرتر بێت، کە بۆشایی نێوان یاساکە و جێبەجێکردنی بەردەوامە، چ لە ڕووی دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری و چ لە ڕووی پشتیوانیکردن لە زیانبەرکەوتووەکان.

 

داوای پێداچوونەوەی گشتگیر بە چوارچێوەی یاسایی کرد، بە لەبەرچاوگرتنی پێکهاتە نوێیەکان، بەتایبەتی توندوتیژی دیجیتاڵی، وتی: کاتی ئەوە هاتووە یاسای تایبەت دەربکرێت کە باس لەم جۆرە توندوتیژییە بکات، بە لەبەرچاوگرتنی توندی و زیادبوونی بڵاوبوونەوەی لەنێو ژنان و منداڵانی کچ.

 

لە کایەی گشتی و میدیادا، تێبینی ئەوەی کرد کە پرسی ژنان زیاتر لە ساڵانی ڕابردوودا بەرچاو دەکەون، بەڵام زۆرجار لە هەلومەرجێکدا یان هەڵپەرستانەدا دەوروژێنرێن، بەبێ ئەوەی باسێکی قووڵتر بکرێت لەسەر ڕەگ و ڕیشەی هەڵاواردنی پێکهاتەیی، جەختیشی کردەوە، کە بەهێزکردنی بوونی ژنان لە میدیا و کۆمەڵگەدا بەندە بە چاکسازیی یاسایی، بەتایبەتی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هاوتەریب بێت لەگەڵ ماددەی ١٩ی دەستوور و جێبەجێکردنی بنەمای یەکسانی ڕەگەزی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، میدیا هاوبەشێکی سەرەکییە لە پرۆسەی گۆڕانکاریدا، بەڵام پێویستە لە لۆژیکی ڕاپۆرتکردنەوە بگوازرێتەوە بۆ لۆژیکی لێپرسینەوە و شیکاری، هەروەها قۆناغی داهاتوو پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسی ڕوون هەیە بۆ گۆڕینی گفتوگۆی کراوە بۆ یاسادانانی دادپەروەرانە، چونکە یاسای دادپەروەرانە ئامانجی کۆتایی نییە، بەڵکو مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ گۆڕینی ڕاستی ژنان.

 

بوشرا عەبدۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی ئاڵەنگاری بۆ یەکسانی و هاوڵاتیبوون، جەختی لەوە کردەوە، کە ئاڵەنگاری ساڵی ٢٠٢٦ لە دەرکردنی یاسای دادپەروەرانە و پارێزەردایە، جەختی لە ڕۆڵی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، پەروەردە، میدیا و لایەنە سیاسییەکان، لە دامەزراندنی کولتوورێکی یەکسانی و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و جیاکاری کردەوە، وتیشی: یاساکانی دادپەروەەی وەک پایەیەکی بنەڕەتی دەمێننەوە بۆ گۆڕینی بیرکردنەوە و بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە لەسەر بنەمای شکۆمەندی و دادپەروەری دامەزراوە.