چالاکوانێی تونسی: بەڵێ بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی، نەخێر بۆ تێکدانی

بانگەوازەکان لە تونس پەرەدەسەنن بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی بۆ ئەوەی ڕاستی ژنانی تونس لەمڕۆدا ڕەنگبداتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکەکەی تێکبدات.

زهور مەشرقی


تونس- تونس ڕۆژی ١٣ی ئاب ساڵیادی یاسای باری کەسی دەگێڕێت، کە ڕۆژێکی نیشتمانییە و ژنان لەبەردەم دەرگای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندندا وەستاون نەک بۆ ئاهەنگگێڕان. ساڵانێکە ڕۆژی ژنان بووەتە بۆنەیەک بۆ بیرخستنەوەی ژنانی تونس کە لە نێوان شەپۆلی بەرزبوونەوەی توندوتیژی و کوشتن و مۆتەکەی تێکدانی دەستکەوتەکانیاندا دۆخیان باش نییە.

 

ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی مادەی ٣٢ی یاسای باری کەسی خرایە بەردەم پەرلەمان، بەگوێرەی ئەو پێشنیازە، دەکرێت جیابوونەوە لە ڕێگەی نوتەری گشتیەوە ئەنجام بدرێت لەبری ئەوەی لە ڕێگەی دادگاکانەوە ئەنجام بدرێت، کۆمەڵەکان ڕەتکردنەوەی پۆلێنبەندی و تەواوەتی خۆیان بۆ هەموارکردنەکە دەربڕیوە.

 

تونس لە مێژە وەک پێشەنگێک لە بواری مافەکانی ژنان لە جیهانی عەرەبیدا وەسف دەکرێت، ئەمەش بەهۆی چوارچێوەیەکی یاسایی پێشکەوتنخوازانە و زنجیرەیەک چاکسازییەوە کە پێگەی ژنانیان بەرزکردۆتەوە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەڵام لە پشت ئەم وێنە ڕازاوەوە پرسیاری زۆر هەیە سەبارەت بە ڕاستگۆیی ئەم پابەندبوونە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو نیشاندەرانەی کە دووبارە دەبنەوە بۆ چەوساندنەوەی کێشەکانی ژنان لە شەڕە سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکاندا.

 

ئەمە لە چەوساندنەوەیەکی سیاسی زیاتر نییە

دلیلە مەحفوز، چالاکوانی مافی مرۆڤی تونس دووپاتی کردەوە کە نکۆڵی لەوە ناکەین کە تونس لە بواری مافەکانی ژنان پێش زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا و ناوچەیی بووە. بەداخەوە زۆرێک لەو دەستکەوتانەی کە بە خەباتی ژنان لە ماوەی دەیان ساڵدا بەدەستیان هێنا، تەنیا پاڵنەری سیاسی بوو، ، نەک وەک پێویستییەکی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی. هەرچەندە بڕگەکان سنووردار بوونیان هەیە، بەڵام استی هەمیشە ڕەنگدانەوەی ئەوانە نییە.

 

ئەو ڕوونیکردەوە، ئەمڕۆ ڕژێم هەوڵ دەدات یاسای باری کەسی هەموار بکاتەوە کە کاریگەری لەسەر مافەکانی ژنان لە ناو بنەماڵەدا هەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر بنەماڵە بە گشتی، وڵات لەبەردەم پڕۆژەیەکدایە کە سیستەمی پیاوسالاری کۆنەپەرستانە وەک ئامرازێکی سیاسی بۆ چەسپاندنی کۆنترۆڵی دەسەڵاتی خۆسەپێن بەکاردێنێت.

 

کۆدێکی بەسەرچوو و داواکاری هەمووارکردنەوە

دەلیلە مەحفوز ئاماژەی بەوە کرد، ڕێکخراوی یەکسانی داوای پێداچوونەوەی بنەڕەتی بە یاسای باری کەسایەتی دەکات و بانگەشەی بۆ دەکات، کە بەسەرچوو و نەگونجاوە بۆ ئەم سەردەمە، داوای کرد هەموارکردنەوەیەک بکرێت کە لەگەڵ یاسا و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژی و هەڵاواردنێک دژی ژنان،لەوانە سیداو کە تونس پەسەندی کردووە بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها جەختی لە گرنگی درێژەدان بە خەبات دژی بیرکردنەوەی کۆنەپەرستانە کردەوە کە هەوڵی تێکدانی دەستکەوتەکانی ژنان دەدات.

 

"شەڕەکەمان بەردەوامە"
ڕوونیشیکردەوە، ئامانج ئەوەیە خێزان بخرێتە ژێر لۆژیکی حوکمی پاوانخوازانە و بەتاڵکردنەوەی دەوڵەت لە ڕۆڵی خۆی وەک مسۆگەری دادپەروەری، وتی: ئێمە پشتگیری لە چاکسازی دەکەین کە بەدی نەهاتووە، ڕێگەش نادەین ڕۆحی بەتاڵ بێتەوە، چونکە نوێنەرایەتی خەباتێکی بەرچاوی ژنان و مافی مرۆڤ دەکات.

 

دەلیلە مەحفوز جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی شەڕەکە ڕزگارییەکی تەواو و شکاندنی ئەو ئاڵانگاریانەیە کە لە ڕێگای ڕزگاری و ئازادی ژنان وەستاون، سیستەمێک کە بۆچوونی دیکە قبوڵ ناکات و تەنیا دەنگی خۆیان دەناسن.

 

دابەشبوون لە نێوان ژناندا

سەبارەت بە چەوساندنوەی سیاسی ئەم دەستکەوتانە و ئایا بورقیبە بەڕاستی "رزگارکەری ژنان" بووە وەک ئەوەی زۆرجار وێنا دەکرێت، وتی: بورقیبە لە وتاری فەرمیدا وەک فریادڕەسی ژنانی تونس دەخرێتەڕوو، بەڵام ڕاستییەکان چیرۆکێکی جیاواز دەگێڕنەوە، بەڵێ، یاسای باری کەسی لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ڕاگەیەندرا، فرەژنی قەدەغەکرا، و پەروەردەش تەرخانکرابوو بۆ ژنان، ئامرازی بونیادنانی یاسادانی سیاسی خۆی و درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکەی بوو، نەک تەنها لەبەر باوەڕبوون بە پێگەی ژنان.

 

دوای شۆڕش، بارودۆخی ژنان باشتر بووبێت یان نا، جەختی لەوە کردەوە، لە ڕووکەشدا بەڵێ یاسای گرنگ دەرچوو، وەک یاسای ساڵی ٢٠١٧ کە توندوتیژی دژی ژنان بە تاوانبار زانی و مەرجی دەستووری بۆ یەکسانی ڕەگەزی، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەموو ئەم هەنگاوانە زۆرجار بەسترابووەوە بە دەستکەوتی هەڵبژاردن و پڕوپاگەندەی پارت، هەرکاتێک پرسی ژنان چارەسەری بۆ دەدۆزرایەوە بۆ ئەوە بوو کە دەسەڵاتداران توڕەیی هاوڵاتیان کەمبکەنەوە یان خاڵ لە دژی نەیارەکانیان بەدەستبهێنن.

 

یەکسانی داواکارییەکە لەسەر بنەمای ڕاستی زیندوو و پڕۆژەیەکی شارستانی

دەلیلە مەحفوز دەستووری نوێی تونسی بە مەترسی بۆ سەر دەستکەوتەکانی پێشوو زانی، ئەوە پیاوسالاری لە لوتکەی پلەبەندی دەوڵەتدا بەرهەم دەهێنێتەوە، بەتایبەتی بە قۆرخکردنی پۆستی پێشەنگایەتی بۆ پیاوان، چەمکە ئایینییە ناڕوونەکانی وەک "ئامانجەکانی ئیسلام"ی خستە ناو دەقێکی یاساییەوە کە بڕیار بوو مەدەنی بێت، جگە لەوەش نەیتوانی یەکسانی ڕەگەزی لە ماف و دەرفەتەکاندا مسۆگەر بکات، ئەمەش بناغەکانی هاوڵاتیبوونی یەکسانی تێکدا.

 

دەلیلە مەحفوز، چالاکوانی مافی مرۆڤی تونسی لە کۆتاییدا ڕایگەیاند، تونس لە جیهانی عەرەبیدا لە ڕێگەی یاسای باری کەسییەوە ئەزموونێکی ناوازەی هەیە، بەڵام بەردەوامیی ئەم جیاکارییە پێویستی بە بوێری یاسادانان هەیە بۆ پەرەپێدانی دەقەکان هاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و دەستوری، یەکسانی ئەمڕۆ تەنها دروشم نییە، بەڵکو داواکارییەکە لەسەر بنەمای ڕاستی ژیاو و پڕۆژەیەکی شارستانی کە دەبێت خەباتی بۆ بکرێت، بە ئامانجی دامەزراندنی سیستەمێکی نوێی نیشتمانی و دیموکراتی و کۆمەڵگەیی.