ناوەندی پارێزەران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردی بناغەی نوێبوونەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە
ڕۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠١٩، لەناو گۆڕانی بارودۆخی سیاسی و ئاسایش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ناوەندی پارێزەران وەک هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە بۆ ڕێکخستنی پیشەی یاسایی و یەکخستنی هەوڵەکانی پارێزەرانی ناوچەکە دامەزرا.

شیرین محەمەد
قامیشلۆ - لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ لە شاری کۆبانێ، کۆردیناسیۆنی گشتی ناوەندەکانی پارێزەران کۆبووەوە و ڕێکەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوەندی پارێزەران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەم دامەزراندنە لە وەڵامی ئەو ئاڵەنگاریە گەورەیانەی بەردەم پیشەی یاسایی بووە، بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی پێکهاتەیەکی یەکگرتوو بۆ ڕێکخستنی کار و پاراستنی مافە یاساییەکانی هاوڵاتیان.
لەم ماوەیەدا هەرێم شاهیدی بونیادنانی دامودەزگا مەدەنییەکان بوو لە نێو بارودۆخی سەختدا، وای لە پارێزەران کرد هەوڵەکانیان لە چوارچێوەی ناوەندێکدا یەکبخەن کە دەنگی خۆیان دەرببڕێت و کارپێکراو یاسایی و ئەخلاقی پیشەکە مسۆگەر بکات و سەروەری یاسا لە کۆمەڵگادا بەرەوپێش ببات.
ڕۆژ بە ڕۆژ یاساکان پەسەند دەکرێن
جەیلان حەمی، ئەندامی ناوەندی پارێزەران، وتی: پیشەی یاسایی لە ناوچە سەربەخۆکاندا لە چوارچێوەی ڕاستییەکی تا ڕادەیەک ئاڵۆزدا، پڕ لە ئاڵەنگاری، لەگەل ئەزموونی یاسایی نوێ، کاری پێدەکرێت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یاساکان پەسەند دەکرێن، لە هەمان کاتدا بارگرانی قۆناغی ئێستا و دووبارە پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی پارێزەر لە کۆمەڵگەیەکی خێرا لە گۆڕاندا هەیە.
وتیشی: هێشتا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبینەوە، هەرچەندە زۆرێکیان تێپەڕاندووە و ڕێگەیەکی دوورمان بڕیوە، بە بەڕێوبەرایەتیوکی گەنجی وەک خۆبەڕێوەبەریدا، پارێزەران بە هاوبەشی ناوەکی دادەنرێن لە گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی، نەک نەیار لە پرۆسەی دادوەریدا، پارێزەرانی ژن و پیاو، پێمانوایە دادپەروەری تەنها لە ڕێگەی هاوکاریی هەموو لایەنەکانەوە بەدەست دێت، لە کۆمەڵگەی مەدەنییەوە تا دەگاتە دادوەر و پارێزەر.
جەختی لەوەکردەوە کە پارێزەرانی ناوچە سەربەخۆکان دامەزراوەکانی پێشوویان بە میراس نەگرتووە، وتی: ئێمە ڕۆڵێکی کارامان بینی لە بونیادنانی ئەو دامەزراوانە خشت بە خشت و بەشداریمان لە داڕشتنی یاساکاندا، ئەمەش یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە بەرچاوەکانی ئەم قۆناغە، جگە لەوەی بەشداریمان لە دروستکردنی دەسەڵاتی دادوەری نوێ کە جیاوازە لە سیستمی نەریتی، بەو پێیەی لەسەر بنەمای دادپەروەری کۆمەڵایەتی دامەزراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە ناوچە سەربەخۆکاندا تەواو جیاوازە لە سیستمە مەرکەزیەکان، دەزگای دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەیە، کە جێگرەوەیەکی نەرم و نیانە، لەسەر بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەشدارن لە جێبەجێکردنی کارپێکراودا، هەموو ئەمانە ڕاستەوخۆ لە کاری پارێزەراندا ڕەنگدەداتەوە، ئازادی زیاتریان پێدەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکە ڕاسپێردراوەکانیان.
گرنگی هۆشیاری یاسایی
سەبارەت بە بەرپرسیارێتییە سەرەتاییەکانی پارێزەران، ڕوونیکردەوە، بەرپرسیارێتی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە لە هەر ناڕێکییەکی ڕێکارەکان و بەرگریکردنە لە هەموو مافەکانیان، جا چ بازرگانی، مەدەنی، یان تاوانکاری. هەروەها کاردەکەین بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان، داکۆکیکردن لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان، دەستنیشانکردنی کەلێنە یاساییەکان، و پێشنیاری هەموارکردنی یاسایی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگە دەکات. زۆرێک لە تاکەکان بێ ئاگان لە مافەکانیان بەپێی یاساکانی کارپێکراو، هەرچەندە مافی بەرگری بەپێی پێوەری خۆبەڕێوەبەری پارێزراوە.
جەختی لە گرنگی هۆشیاری یاسایی کردەوە و وتی: ڕۆڵی ئێمە تەنها لە بەرگریکردندا سنوردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ هۆشیاری یاسایی لەڕێگەی دەستپێشخەری و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری سادە بۆ کۆمەڵگە لێرەدا پارێزەر،مێ یان نێر، وەک نوێنەر یان پردێک لە نێوان هاوڵاتی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا دەردەکەوێت، ڕۆڵی دووانەی هەیە لە بەرگریکردن و بەشداریکردن لە دروستکردنی ژینگەیەکی یاسایی دادپەروەرتر.
جەیلان حەمی، ئەندامی ناوەندی پارێزەران جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی دادپەروەری کردووەتەوە و وتی: کاتێک باس لە دیموکراتی و مافی مرۆڤ دەکەین، دەبێت دادپەروەری کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە هەبێت، نەبوونی نزیکترمان دەکاتەوە لە نادادپەروەری و گرژیی کۆمەڵایەتی و تەنانەت ڕاپەڕینی کۆمەڵگە.