چالاکوانی مەغریبی: شەڕ بەردەوامە تا یەکسانی دوابخرێت

لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی دوورخستنەوەی ژنان لە پۆستی بڕیاردان، خەباتێکی ژنان لەلایەن نادیە قوبیع هەڵگیرسا، کە پێیوابوو گۆڕانکاری تەنها لە ناوەندەوە نییە، بەڵکو لە پەراوێزیشەوە دەکرێت.

حەنان حارت

 

مەغریب- لە شاخی گوندەکانی مەغریب، کە پەراوێزخستن لەگەڵ گۆشەگیریدا یەکدەگرێتەوە، نادیە قوبیع وەک دەنگێکی ژنان سەریهەڵداوە کە بەرەنگاری بێدەنگی دەبێتەوە، بۆ زیاتر لە سێ دەیە لە پەراوێزەوە خەباتێکی بەردەوامی داڕشتووە.

 

نادیە قوبیع سەرەتایی خۆی لە ژینگەیەکی کۆنەپەرستانەدا وەبیر دەهێنێتەوە، وتی: ئێمە لە ڕاستییەکی سەختەوە دەستمان پێکرد و ڕوانگەی چالاکوانانی ژن هەندێکجار گوماناوی بوو، بەڵام ئێمە لە ڕێگەی کاری مەیدانی و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ژنان ڕووبەڕووی ئەمە بووینەوە، بە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مافەکان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بەهێزکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.

 

کۆمەڵەیەکی یەکەمی ژنان لە جۆری خۆیدا

دامەزراندنی "کۆڕبەندی ژنانی گوند" لە ساڵی ١٩٩٠دا تەنها ڕاگەیاندنی پابەندبوونی بە کاری کۆمەڵایەتی نەبوو، بەڵکو هەنگاوێک بوو بەرەو دابینکردنی چوارچێوەیەکی ژنان، کە یەکەمین چوارچێوەیە لە جۆری خۆیدا لە ناوچەی حسمیە.

 

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵەکە لە دەستپێشخەرییەکی ناوخۆییەوە گۆڕاوە بۆ ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی کە دەستڕاگەیشتنێکی نیشتمانی هەیە، ئەمەش بەهۆی هاوبەشی لەگەڵ چەندین کۆمەڵەی ژنان، دیارترینیان کۆمەڵەی دیموکراتی ژنانی مەغریب،  ڕوونیکردەوە کە "کۆردیناسیۆن لەگەڵ کۆمەڵەی دیموکراتەکان زۆر گرنگ بوو، لەڕێگەی ئەوەوە، ئێمە خولی پەروەردەی گرنگمان وەرگرت، بەشداریمان لە چالاکییەکانی داکۆکیکردندا کرد، فێربووین دەربارەی ئەو توێژینەوە کە ئیلهامبەخش بوون بۆ ئێمە لەسەر ئاستی ناوخۆیی.

 

جەختی لە شکاندنی گۆشەگیریی دەنگی ژنان لە شاخ و ناوچە پەراوێزییەکان کردەوە، وتی: نابێت ئەم دەنگە لە شاخدا قەتیس بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێت لە دڵی گفتوگۆ سیاسییەکان و هەڵوێستە بڕیاردەرەکاندا ئامادەبێت.

 

یاساکان جیاکاری بەردەوام دەکەن نەک کۆتای هێنان

سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی لە دوای سەربەخۆییەوە بەدەست هاتوون، نادیە قەبیع پێی وایە یەکسانی ڕاستەقینە دواخراوە، ڕاستە هەموارکردنی گرنگ هەبووە، وەک یاسای خێزان، بەرزکردنەوەی دروشمی یەکسانی، بەڵام هێشتا ئەو دروشمانە بەرزدەکرێتەوە، چونکە ڕاستییەکە لە بنەڕەتدا نەگۆڕاوە، زۆرجار یاساکان هەڵاواردن بەردەوام دەکەن نەک لەناوبردنی.

 

بۆ ئەو تەڤگەری ژنان داوای تایبەتی ناکات، بەڵکو داوای مافە سەرەتاییەکان دەکات، بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو ئاستەکانی بڕیارداندا ئامادەبن و نوێنەرایەتیان بکەن و کاریگەر بن، جا چ لەناو دامەزراوە هەڵبژێردراوەکاندا بێت یان لە سەرانسەری کۆمەڵگەی فراوانتردا.

 

نادیە قوبیع باوەڕی بە هێزی تۆڕکردن هەیە وەک دەروازەیەکی ڕاستەقینە بۆ گۆڕانکاری، بنەمایەک کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ڕێنوێنی پەیوەندییەکەی کردووە، کۆمەڵەکەمان وەک دەستپێشخەرییەک لەلایەن خوێندکاری کچەوە لە عەدەنەوە بۆ ناوچەکە دوای مەشق و خولی پەروەردەی دەستیپێکرد، بە ئیلهام لە ئەزموونی کۆمەڵە نیشتمانییەکان، ئێمە لە بوارەکەدا کاردەکەین، ئەوانیش لەسەر ئاستی نیشتمانی کاردەکەن، بەم شێوەیە لێکنزیکبوونەوەیەک لە نێوان ئاستی ناوخۆیی و ناوەندیدا سەریهەڵدا.

 

لە ڕێگەی ئەم بەشدارییە، نادیە قوبیع و هاوکارەکانی بەشدارییان لە ڕێپێوانی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٠دا کرد، بەشداریان کرد لە گەیاندنی دەنگی ژنانی گوندنشین بە داڕێژەرانی سیاسەت و داوای پێداچوونەوەیان بە یاسای خێزان و هاوئاهەنگی یاساکان لەگەڵ ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان کرد.

 

سەرەڕای کەمی سەرچاوە، شانازی بە ئەندامێتی کۆمەڵەکەی لە کۆردیناسیۆنی نیشتمانی بۆ پێداچوونەوە بە یاسای خێزان و ژمارەیەک هاوپەیمانی دەکات، کە داوای یاسای مەغریب لەگەڵ ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا هاوتەریب بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە تەنها نموونەی بەشدارییەکانمانن، کۆمەڵە ناوخۆییەکان دەنگ و کاریگەرییان هەیە کاتێک خواست و دیدگا هەبێت.

 

نادیە قوبیع هۆشداریدا لە پشت بەستن بە تەنیا بە کاری کۆمەڵایەتی بەبێ سیاسەتی گشتی ڕاستەقینە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستمان بە ڕێبازێکی هەمەلایەنە هەیە کە ڕەگەز لە هەموو کەرتەکاندا تێکەڵ بکات، لە پەروەردەوە تا تەندروستی، لە ئابوورییەوە تا سیاسەت، نابێت بوونی ژنان تەنها بە ژمارە سنووردار بێت، بەڵکو دەبێت کاریگەری لەسەر بڕیاردان هەبێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا نادیە قوبیع، چالاکوان داوای کرد وتارێک کە ڕۆحی خەبات و باوەڕبوون بە دادپەروەری بەرجەستە بکات، گۆڕانکاری تەنها لە سەرەوە دەست پێناکات، بەڵکو لە خوارەوە بۆ سەرەوە، بۆیە ئێمە پێمان وایە تۆڕکردن دەبێت هەموو کەسێک لەخۆبگرێت، کۆمەڵە ناوخۆیی و ناوچەیی و نیشتمانییەکان، تەنها ئەم لێکنزیکبوونەوەیە دەتوانێت دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێت و ژنان بەهێز بکات بۆ ئەوەی ڕۆڵی تەواوی خۆیان لە بونیادنانی داهاتوودا بگێڕن.